"لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پاڵپشتی لە ژنان دەکەین"

لە تەبقا پیاوان دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان ڕێپێوانیان کرد و وتیان: "لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پشتیوانی لە ژنان دەکەین. لەبەر ئەوەی ژن بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگایە".

سەدان پیاو لە تەبقا بە نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتی دیموکراتیکی مەدەنی، لیژنە و نووسینگەکانی، ئەنجوومەنە سەربازییەکان، پارتی سوریای ئایندە، ڕیش سپی و شێخی عەشیرەتەکان و تەڤگەری ژنان بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد. ڕێپێوانەکە لە بەردەم بینای مەجلیسی ژنانی زێنۆبیە دەستی پێکرد.

لە پارکی شەهید هەڤرین خەلەف ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە. لێرە لەسەر ناوی بەڕێوبەرایەتی مەدەنی دیمۆکراتیکی تەبقا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوبەری، مەزڵوم عومەر قسەی کرد و وتی: ئێمە ئەمڕۆ هاتوین بۆ ئەوەی هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێین بەرامبەر بە تۆندوتیژییەکانی سەر ژنان".

عومەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژنان زۆر دەستکەوتیان بەدەست هێنا و ڕێگەیان دا کە کۆمەڵگا پێش بکەوێت، بۆیە دەبێت کۆمەڵگا لە تەنیشت ژن بوەستێت و قالبی سیستەمی سەرمایەداری بشکێنێت. ئێمە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پاڵپشتی ژنان دەبین. لەبەر ئەوەی ژن بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگایە".

عومەر لە کۆتاییدا بەڵێنی دا کە لەسەر ڕێبازی ئەو شەهیدانەی کە لە شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا ڕۆڵی خۆیان بینیوە هەنگاو بنێن.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ژنی ئازاد" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.