نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٢دا رۆژی٣ی کانونی یەکەم/ دیسەمبری وەک رۆژی جیهانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستنیشان کرد. بەو بۆنەوە ناوەندی رێکخراوی نودەم لە هەرێمی فورات چالاکیەکی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ساز کرد. چالاکیەکە لە پارکی رۆنیوار بە بەشداری سەدان منداڵ و بنەماڵەکانیان ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا ئەندامی بەڕێوەبەری دەستەی ژنانی هەڕێمی فورات جیهان دەروێش قسەی کرد و ئەو رۆژەی لە سەرجەم کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بە تایبەتی منداڵان پیرۆز کرد. دەروێش ئەوەی خستەڕوو کە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەر بەو دەوڵەتە باری دەرەونی سەدان منداڵ تێکچووە و وتی، "بۆ باشترکردنی دۆخی ئەو منداڵە خاوەن پێداویستیە تایبەتانە پرۆژەمان هەیە و خەبات و کارەکانمان بەردەوامن. بەبۆنەی ئەو پرۆژانەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم منداڵان دەکەین".
لە کۆتایی چالاکیەکەدا منداڵانی گروپی هیلالی زێرین گۆرانییان پێشکەش کرد ومنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان کرد.
هـ . ب