لە هەرێمی جەزیرە هەزاران کەس داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد
لە شاری حەسەکەی هەرێمی جەزیرە، هەزاران دانیشتووی هەرێمەکە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هاتنە گۆڕەپانەکان و داوای ئازادی جەستەییان کرد.
لە شاری حەسەکەی هەرێمی جەزیرە، هەزاران دانیشتووی هەرێمەکە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هاتنە گۆڕەپانەکان و داوای ئازادی جەستەییان کرد.
ڕێپێوانەکە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) ڕێکخرا، لە چوارڕیانی ئارین میرکان لە گەڕەکی مەشرەفیەی شاری حەسەکە دەستی پێ کرد و تا بازاڕی ناوەندی شارەکە بەردەوام بوو.
بەشداران ئاڵای هەپەجە و یەپەگە و یەپەژە و پانکارتی "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان" و "ژن، ژیان، ئازادی" و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان هەڵگرت. هەروەها درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی ڕێبەرێتی" و "نا بۆ داگیرکاری" و "نا بۆ توندوتیژی" بەرزکرانەوە.
لە بازاڕی ناوەندی، پاش ڕێزگرتن، ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی، ئاسیا جومعە، گوتی: "لەسایەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو ڕێگەیەی پیشانی ژنانی داوە، ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆیان بەڕێوەبرد و خۆیان سەلماند".
دووپاتی کردەوە، تا کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان دەکەین و خاوەندارێتی لە هێڵەکەی دەکەین.
چالاکی بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕێبەرێتی" و "بژی بەرخۆدانی گەلان" کۆتایی هات.