لە ‌هێرشێکی داعشدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند لە هێرشێکی داعش لەسەر باکووری ڕەقە ئەندامێکیان شەهیدبوو.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند لە ١٢ی ئادار لەسەر ڕێگەی ڕەقە-ئەل حکومیە لە هەرێمی حەزیمە لە باکووری ڕەقە، لە دەورییەکیاندا ڕووبەڕووی هێرشێکی داعش بوونەوە و لە ئەنجامدا ئەندامێکان بە ناوی بەشار ئەحمەد ئەل گەدرۆ شەهید بوو.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە ناسنامەی شەهید بەمجۆرەیە:

ناوپاشناو: بەشار ئەحمەد ئەل گەدرۆ

ناوی دایک: فاتمە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی لە دایکبوون: ڕەقە، ١٩٩٨

مێژووی بەشداربوون: ١٢/٤/٢٠١٧

بەرواری شەهید بوون: ١٢/٣/٢٠٢٥، ڕەقە.