لە هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکاندا لە عەین عیسا هاووڵاتییەک بریندار بوو

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی رێگای ئێم ٤ یان لە عەین عیسا و ناوچەى شەرا لە عەفرین بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا لە سەر رێگای ئێم ٤ هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی رێگای ئێم ٤یان لە عەین عیسا بۆردومانکرد.

لەو هێرش و بۆردومانەدا هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی عەزیز شەوکەت تەمەن ٣٥ ساڵ بریندار بوو.

لە هێرشی ١ی ئابیشدا بۆ سەر رێگای ئێم ٤ هاووڵاتییەکی تر بە ناوی عەبدولکەریم شەلاش قوێدر خەڵکی حومس بریندار بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا گوندەکانی ئەلقەمییە و مەرەنازی لە ناوچەى شەرای عەفرین بۆردومانکرد. زانیارییەکی روون لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانە لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت