لە حەسەکە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا

گرووپێک لەژێر ناوی هێزەکانی مقاوەمەی عێراق، هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی شەدادی ئەمریکا لە حەسەکە.

دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە ٧ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد، گرووپێک بە ناوی هێزەکانی مقاوەمەی عێراق، هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی شەدادی ئەمریکا لە حەسەکە.

دەربارەی ئەنجامی هێرشەکە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە و لێدوانی فەرمی نەدراوە.

تا ئێستە چەندین هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا. هەندێک لەو هێرشانە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانیی ئەمریکاوە بێکاریگەر کراون.