لە کۆبانێ بەهۆی تەقینەوەی مینێک ٤ منداڵ بریندار بوون
لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی چەتەکانی داعشدا لە کۆبانێ، ٤ منداڵ بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی چەتەکانی داعشدا لە کۆبانێ، ٤ منداڵ بریندار بوون.
ناوەندی راگەیاندنی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ٨ی ئاب لە گوندی شیوخی کۆبانێ مینێکی پاشماوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ٤ منداڵ کە ئاژەڵەکانیان دەڵەوەراند، بریندار بوون. منداڵان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
ئێمە گەلەکەمان پشتراست دەکەیەنوە کە لە هەموو بارودۆخێکدا، بۆ پاراستنی ئاسایشی هەموو هەریمەکە کار دەکەین و لە دۆخە نائاساییەکاندا ئامادەین، ئاسایشی هاوڵاتیانمان بپارێزین."
زانیاری زیاتر لەبارەی دۆخی منداڵان بەدەستنەهێنراوە.
ف.ق