لە کۆبانێ لە دژی دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی 'خێمەی بەرخودان' هەڵدرا

لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە بە هاوکاری پەدەکە لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەستیپێکردووە، لە کۆبانێ خێمە هەڵدرا.

لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە ناوەڕاستی شاری کۆبانێ "خێمەی بەرخودان"هەڵدرا.

پلاکاردێک کە لەسەر نوسرابوو، "لە دژی داگیرکاری بژی بەرخودان، نا بۆ خیانەت، بژی برایەتی گەلان، بژی بەرخودانی گەریلاکان، نابۆ خیانەتی پەدەکە" لە خێمەکە هەڵدرابوو و خێمەکە بە وێنەکانی شەهیدان رازابووەوە.

بەدەیان کەس لە نێویاندا ئەندامانی رێکخراوە مەدەنی و سەربازی و نوێنەرانی پارتە سیاسیەکانی هەرێمی فرات بەشداری چالاکییەکەیان کرد.

چالاکییەکە لەلایەن یەکێتی ژنانی گەنج و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریاوە رێکخرابوو.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) مستەفا سدیق لە چالاکیەکەدا لێدوانیدا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پشتگیری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ی لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئەنجام دەدرێن، شەرمەزار کرد.

سدیق رایگەیاند، کە ئامانجی ئەو هێرشانە کۆتاییهێنانە بە کوردان و وتی، کە ئەم شەڕە شەری مان و نەمانە.

لە راگەیەنراوەکەدا داوا لەگەلی کورد کرا خاوەنداری لە گەریلاکان بکەن.

پێشبینی دەکرێت چالاکییەکە سێ رۆژ بەردەوام بێت.

٢١ی نیسان رۆژی پێنج شەممە هاوڵاتیان لە سرین، قەنا، چەلەبی و شێرانێ و ئەندامانی ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ لە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆوە تا ١٥:٠٠ بەشداری چالاکییەکە دەکەن.

هـ . ب