لە کۆبانی ڕۆژی سەرکەوتن پیرۆز کرا
بە بۆنەی ٦هەمین ساڵی ڕزگارکردنی کۆبانی لە دەستی چەتەکانی داعش ، لە ناوەندی شاری کۆبانی مەراسیمێکی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.
بە بۆنەی ٦هەمین ساڵی ڕزگارکردنی کۆبانی لە دەستی چەتەکانی داعش ، لە ناوەندی شاری کۆبانی مەراسیمێکی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.
هاووڵاتیانی کانتۆنی کۆبانی، لە مەیدانی شەهید عەگید کۆبوونەوە. بە سەدان کەس بەشداری مەراسیمەکە بوو.
ئەندامانی بەڕێوەبەری خۆسەری هەرێمی فوراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە مەراسیمەکەدا بەشدارییان کرد.
یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن- پەپەژە دوای شەڕێکی قارەمانانەی ١٣٤ڕۆژە کە لە ئەیلوولی ٢٠١٤ دەستیپێکرد و ٢٦ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٥ کۆبانی لە دەستی چەتەکان رزگار کرا.
ک- ش