لە قامیشلۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ٢ ئۆتۆمبیلی کردە ئامانج

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک قامیشلۆ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ٢ ئۆتۆمبیل، دەگوترێت بریندای لێ کەوتۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لەسەر ڕێگەی نێوان قامیشلۆ-تربەسپی و لە شارۆچکەی تەل مەعروفی سەر بە قامیشلۆ، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکراوەتە سەر ٢ ئۆتۆمبیلی جیاواز. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە برینداری لێ کەوتۆتەوە.