لە شاری حەسەکە چالاکی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان" دەستیپێکرد

لە چوارچێوەی بانگەوازی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە شاری حەسەکە چالاکییەک بەڕێوەچوو، لە چالاکییەکەدا چادرێک هەلکرا و چالاکییەکە ٧ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەم چالاکییە بە دەسپێشخەری گەل لە چوارچێوەی هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد"  لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت.

بە سەدان کەس لە خەلکی شاری حەسەکە، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و تەڤگەری ژنان بەشداری چالاکییەکە بوون. چادرەکەی لە نزیک چەرخە ڕێی سەباخ دانرا. چالاکییەکانی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

دوای ڕێزلێنانەکە، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە حەسەکە بێریتان خالید و ئەندامی دەستپێشخەری گەل عومەر شەملان بەیاننامەکەی خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کرا  کە کردەوەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پێشێلکردنی سەرجەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و پێوەرە مرۆییەکانە. داوای لە هێزە ناونەتەوەییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی جیهان کرد کە کۆتایی بە گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان کە ئامانجی دیموکراسی و ڕزگار کردنی گەلانی بن دەستە بهێنن.

دوای بەیاننامەکە، ڕیما مەحموود بەناوی تەڤگەر و ڕێکخراوی ژنان قسەی کرد وتی: "لە پێش چادری بەرخۆدان و تێکۆشانەوە دووپاتی دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەچالاکییەکانمان تا ئەوە کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان بەدەست دەهێنین، تا دوا هەناسەمان تێکۆشان دەکەین بۆ ئەوەی پرۆژی دیمۆکراتیکی گەلان بخۆلقێنین".

ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) عەبدولخانی ئۆسۆ وتی: ئازادی ڕێبەر ئۆجالان کلیلی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی جیهانە. بۆیە پێویستە هەموو هێزە ناونەتەوەییەکان پاڵپشتی ئەو هەنگاوە بکەن کە بۆ ئازادی ڕێبەرمان دەست پێکراوە.

دوابەدوای ئەو وتارانە، سەرنجەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان سەبارەت بە تێکۆشان بۆ بەرخۆدان و کەرامەت لەسەر بنەمای شەری گەلی شۆرشگێری پەخشکرا.

چالاکی ئەمڕۆ تا کاتژمێر ١٦:٠٠ بە بەشداری شاندەکان بەردەوامە.