لە شەهبا لە پێناو مانەوەدا تێکۆشانی گەورە کرابوو

رۆژنامەنووس، سیدرا مامۆ باسی لەوەکرد لە دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، گەلی عەفرین کۆچبەری شەهبا بوون، گەل لە ٧ ساڵدا لە شەهبا ژیانێکی بە شکۆییان بونیادناوە و وتی: "وێڕای هەموو سەختییەکان تاکە ئامانجمان گەڕانەوەیە بۆ عەفرین."

پەیامنێریی ژن تیڤی سیدرا مامۆ کە بەدواداچوونی سات بە ساتی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکات لەسەر کانتۆنی عەفرین-شەهبا، پەیوەست بە گرژیی و سەختییەکانی ژیان و بەرخۆدانەکانی ئێستا بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ماوەی ٧ ساڵە بە هەموو شێوەیەک لە شەهبادا درێژەییان بە تێکۆشانیان داوە و جەختیکردەوە لەوەی هەموو بەرخۆدانی گەلی عەفرین بۆ گەڕانەوەیە بۆ عەفرینی دایکییان.

دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک گەلی بۆردومان دەکرد

سیدرا مامۆ باسی لە کۆچبەربوونی گەل کرد کە لەساڵی ٢٠١٨دا دوای داگیرکردنی عەفرین، گەلی عەفرین ڕوویان لە شەهبا کرد و ماوەی ٧ ساڵ لەپێناو مانەوە و ژیاندا  تێکۆشان کراوە و وتی: "ژیانکردن لە شەهبا پەیامی دەستبەردارنەبوون بوو لە عەفرین، ئەم دۆخە ژیانییە دووژمنی ناڕەحەت کرد. بۆیە بەرخۆدانی ژیانیمان لە پێناو گەڕانەوەماندا بۆ عەفرین ترسی خستە دڵیی دووژمنەوە. بۆیە دووژمن لە شەهبا هێرشەکانی بۆسەر گەلی عەفرین بەردەوام کرد و هەموو ڕۆژێک بۆردوومانی گەلی عەفرینی دەکرد."

'بۆ پاراستنی ئاسایشی گەل، بڕیاری کۆچکردن درا'

سیدرا مامۆ ئاشکرایکرد وەک پەیامنێریی ژن تیڤی سات بە سات بە دواداچوون و ڕوماڵی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن و سەرنجی خستەسەر پەرەسەندنەکانی تەحریر شام لە هێرشەکانیان بۆ سەر شەهبا، کە وەک ڕاگەیاندکارێک چەندین هێرشی مەترسیدارییان بینیوە و ڕوماڵییان کردوە و ئەمەی وت: "لە دژی ئەم هێرشانە گەل و هێزەکانی پاراستن تێکۆشانێکی گەورەیان بەڕێوەبرد. وێڕای ئەمەش ئاسایشی گیانی گەل لەمەترسییەکی زۆردابوو؛ هەربۆیە بۆ پاراستنی ئاسایشی گەل بڕیاریی کۆچکردن درا." سیدرا مامۆ باسی لە مەترسییەکانی ڕێگەی کۆچبەری کرد، بەوەی دووچاری چەندین ڕووداو بوونەتەوە.

بە بەرچاوی جیهانەوە هێرشەکان ئەنجام دەدرێن

سیدرا مامۆ باسی لەوەکرد هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە بەرچاوی ڕایی گشتی جیهانییەوە ئەنجام دەرێت و کاتێک بابەتەکە دەبێتە بابەتی هێرشی سەر کوردان هەموان بێدەنگ دبن و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "هەموو کاتێک دەیڵێینەوە ژیانی ئێمە لە پێناو گەڕانەوەیە بۆ عەفرین. وەک چۆن ئەوەی لە شەهبادا بۆ عەفرین تێکۆشاین، لێرەش بە دووقات تێدەکۆشین. تا ڕزگارکردنی عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکان لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین."