لە سوێدا حکومەتی نوێ شەرمەزار کرا
خەڵکی سوێدا لە دژی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەل شەرع چالاکی ئەنجام دا و گوتیان حکومەتی نوێ شەرعی نییە و نوێنەرایەتی گەل ناکات.
خەڵکی سوێدا لە دژی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەل شەرع چالاکی ئەنجام دا و گوتیان حکومەتی نوێ شەرعی نییە و نوێنەرایەتی گەل ناکات.
بە دەیان دانیشتووی شاری سوێدا بۆ شەرمەزارکردنی حکومەتی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەل شەرع ڕژانە گۆڕەپانە.
خۆپیشاندەران پانکارتی "حکومەت درێژەپێدەری دیکتاتۆرێتیە" هەڵگیرا و داوای دەستوورێکی دادپەروەرانە کرا کە نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکان بکات.
چالاکوانێك بە ناوی خالد ئەل عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا حکومەت "ناشەرعی" و "نوێنەرایەتی تەواوی گەلان ناکات" و جەختی کردەوە حکومەت نوێنەرایەتی بەشێكی لایەنگرانی حکومەتی ئێستا دەکات. هەروەها دووپاتی کردەوە ئەم دەستوورەی لە لایەن حکومەتەوە نوسراوە ناساییە، ئاڵۆزییەکانی وڵات قوڵتر دەکات و ناسەقامگیری دەسپەێنێت.
چالاکوانێکی دیکە بە ناوی واسق ئەل حەناوی ئاماژەی بەوەدا حکومەتی ئێستا لە لایەن دەرەوە بەڕێوەدەبرێت و دووپاتی کردەوە دەستوور بە پێی پێوانەکانی ڕژێمی پێشوو ڕاگەیاندراوە.