لە ڕۆژئاوا ١٥ هەزار وەرزشوانی گەنج هەیە

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠١٤بەملاوە نزیکەی ١٥ هەزار گەنج بەشداری چالاکییە وەرزشییەکان بوونە.

بۆزان بەرکەل هاوسەرۆکی یەکێتی وەرزشوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەوان وەرزش وەک ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی دەبینن و وتی:"هەوڵدەدەن دەرفەت بۆ هەموو گەنجان بڕەخسێنن هەتا بتوانن وەرزش بکەن."

لە ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٩٨٣ کورد گوند بە گوند خۆیان ڕێکخست و پێشبڕکێی تۆپی پێ و والیباڵ و باسکەیان ئەنجامدا. زۆرترینیان تۆپی پێ بوو. ڕێکخراوی وەرزشیی کە لە ساڵی ١٩٨٣ دامەزرا، لە ساڵی ٢٠١٤ بە سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێزتر بوو. لەهەرێمی فورات، عەفرین، جزیر، تەبقە، ڕەقە، منبج و دێرەزۆر ئەنجوومەنەی وەرزشیی دامەزراوە و بەتایبەتی لەبواری ڕاهێنان و ڕێکخستن تێکۆشان دەکەن. ئەنجوومەنەکان شار بە شار تیپی وەرزشی دروست دەکەن. هاوکات نووسینگەی وەرزشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دانراوە. وەرزشی تیپی (تۆپی پێ، والیباڵ، باسکە)، وەرزشی تاکەکەسی (منداڵان، کاراتێ، پاسکیل سواری، سوارکاری، وەرزشی، مەلەکردن، فڕێدان، تێنس و زۆر وەرزشی دیکە)، وەرزشی ئافرەتان لە(هەموو بەشەکان)، کۆنترۆڵکردن، بەدواداچوون، یاسا (ستانداردەکانی وەرزش، مەرجەکانی بەشداریکردن لە تیپەکان، پەیوەندی نێوان تیپەکان و یانەکان) بە گشتی لە هەموو بوارێکەوە گرنگی بە کار و چالاکییەکان دەدرێت. بۆ ئەوە چالاکییە وەرزشییەکان بەهێزتر ڕێک بخرێت یەکێتیی وەرزشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٧ ئەنجومەن و ٨ فەرمانگە و یانەی وەرزشی دەستیان بەکار کردووە.

بۆ ئەوەی یانە وەرزشییەکان بتوانن بەشداری لە یەکێتی وەرزشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن، پێویستە لانیکەم دوو وەرزشوانی تاکەکەسی و تیمی دروست بکرێ، پێویستە بە بەردەوامی بەشداری چالاکییە وەرزشییەکان بکەن و پێویستە لانیکەم یەک تیپی وەرزشی ئافرەتان دروست بکرێ و ئەندامانی یانەکە لانیکەم ٧٥ کەس بن.