"لە ڕۆژئاوا ژنان پێشەنگی جڤاکن"

ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی ژنانی پەیەدە، سورەیە مستەفا، ڕایگەیاند، "ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان پێشەنگن، بەڵام ڕۆژانە لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکوژرێن."

ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) سورەیە مستەفا باسی لە 25ی تشرینی دووەم، ڕۆژی تێکۆشانی جیهانی دژی توندوتیژی سەر ژنان کرد.

 سورەیە مستەفا دەست نیشانی کرد کە لە هەرێمە داگیرکراوەکاندا ژنان ڕۆژانە بە مەبەستی شکاندنی ئیرادەی جڤاک ڕووبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەبنەوە و وتی:"هەموو ڕۆژێک لە هەموو شوێنێک ژنان تووشی توندوتیژی، ئەشکەنجەدان، ڕفاندن و کوشتن دەبنەوە." بە تایبەت لەو هەرێمانەی دەوڵەتی تورک داگیری کردوون، ئەم ڕووداوانە زیاتر ڕوودەدەن. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەیانەوێت بە کوشتنی ژنان جڤاک لەناوببەن. لەم دواییانەدا سیستمی فاشیستی دەوڵەتی تورک، لە ڕێگەی توندوتیژیەکانی دژی ژنان، گۆڕانکاری دیمۆگرافی دەست پێکردووە، یەکەم لە عەفرین و هەموو هەررێمە داگیرکراوەکان، هەوڵ دەدات لە هەموو بەشەکانی جڤاکدا کەلتوور و ژیانی خۆی بسەپێنێت بۆ ئەوەی پاساو بۆ داگیرکارییەکانی بهێنێت و بە گۆشار و زۆر گەل ناچار بکات سیستەمەکەی قبوڵ بکەن. لە بەرامبەر ئەم کردەوە نامرۆڤانەدا، هەموو پارێزەران و دامەزراوە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە بێدەنگییەکی گەورەدان."

ژنان پێشەنگی بەڕێوەبری خۆسەر دەکەن

 لە بەردەومی قسەکانیدا، سورەیا مستەفا باسی لە ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" ژنان هەزاران ساڵە مافەکانیان لە ڕێگەی نەریت و ئایین و مەزهەب و سیستەمێکەوە کە یاساکانیان بەسەردا سەپاندووە زەوت کراوە. به ڵام له سەدەی بیست و یەکەم و به تایبه ت له ساڵی 2011 شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان که به فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، بوو به سەرچاوەی ڕووناکی بۆ ژنان تا خۆیان له و هەرێمانە ڕزگار بکەن.  ژنانی ڕۆژئاوا و لە نێو بەڕێوەبەریدا خۆیان ناسی. ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێبەرایەتی سیستمی خۆبەڕێوەبەری و هاوسەرۆکی دەکەن و ڕۆڵی سەرەکییان لە ئەستۆدایە. شۆڕشی ڕۆژئاوا بە تێکۆشانی چەندین ساڵە بەدەست هاتووە. ژنان لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا هەنگاوی گەورەیان بەرەو ئازادی و ڕاستی ژن ناوە. هەروەها بوونە نموونەیەک بۆ ژنانی جیهان.

ژنان قەد هەنگاو بەرەو دواوە نانێن

 سورەیە مستەفا سەبارەت بە بەئامانجکردنی ژنانی پێشەنگ ئەمانەی باسکرد:"هەموو ڕۆژێک دوژمن هێرش دەکاتە سەر ئیرادە و یەکسانی جڤاک و دەستکەوتەکانی ژنان. ڕۆژانە ژنانی پێشەنگ دەکاتە ئامانج کە پێشەنگایەتی جڤاک دەکەن و لە هەموو بەشی جڤاکدا ڕۆڵ دەگێڕن. بەم هێرشانە هەوڵ دەدەن ژنان بۆ دواوە بچن. بەڵام ژنان سەلماندوویانە کە ژنێک بۆنی ئازادی کردبێت قەد هەنگاوێک بەرەو دواوە نانێت."