له هێرشه‌كه‌ی تربێسپیدا شه‌ڕڤانێك شه‌هیدبوو
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له تربێسپی شه‌ڕڤانێكی ئه‌ركی پاراستنی به ناوی درار جومعه هه‌مزه شه‌هید بووه و دۆخی دوو برینداره‌كه‌ش باشه.
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له تربێسپی شه‌ڕڤانێكی ئه‌ركی پاراستنی به ناوی درار جومعه هه‌مزه شه‌هید بووه و دۆخی دوو برینداره‌كه‌ش باشه.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) به راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجامی كۆتایی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له رێگه‌ی درۆنه‌وه به‌رامبه‌ر به ئۆتۆمبێلێك كه سێ كه‌سی تێدابوون و له نزیك ناوچه‌ی تربێسپی ئه‌نجامدرا، ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م زانیاریانه بڵاوكراونه‌ته‌وه:
"سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشه ئاسمانیه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا درێژه‌پێده‌دات.
ئه‌مڕۆ له كاتی نیوه‌ڕۆدا، له نزیك شارۆچكه‌ی تربێسپی، له‌لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ره‌وه هێرشێك به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له دژی ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستن پێكهات. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا هه‌ڤاڵێكمان به ناوی درار جومعه هه‌مزه شه‌هید بوو و هه‌روه‌ها شاعیری به‌ناوبانگ فه‌رهاد مه‌رده‌ش له نێوانیاندا دوو هه‌ڤاڵمان برینداربوون. دۆخی برینداره‌كان باشه".
هـ . ب