لەهێرشێکی چەتەکانی داعشدا ٥ سەبازی حکومەتی دیمەشق کوژران

روانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە چەتەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی حومس هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانی دیمەشق و لە ئەنجامدا ٥ سەرباز کوژراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی روانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ رۆژی دووشەممە چەتەکانی داعش هێرشییان کردووەتەسەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی دیمەشق لە ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی پارێزگای حومس و دوای هێرشەکە شەڕ هاتووەتە ئاراوە و لەئەنجامدا ٥ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژراون.

چەتەکانی داعش هەفتەی رابردووش پەلاماری سەربازانی حکومەتی دیمەشقیان دابوو، لە ئەنجامدا لایەکەم ٣٤ سەرباز کوژرابوون.

هـ . ب