ڕۆلەی ڕۆژئاوا: ئارام ئیبراهیم

شەهید ئارام ئیبراهیم کە دەست و قاچێکی لە شۆرشدا لە دەستدا، هیچ کات دەست بەرداری شۆرش نەبوو. بە دروشمی 'تاکۆتایی تێکۆشان بۆ شۆڕش' ناسرا بوو. نەک تەنیا ڕۆلەی دایک و باوکی بوو، بەڵکو بوو بە ڕۆلەی تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئارام ئیبراهیم (ئۆرهان قامیشلۆ) لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٦ لە گوندی ئەلفەرۆی قامیشلۆ لە دایکبووە. لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە، بە زمان و کولتووری خۆی پەروەردە کراوە، دڵسۆزی گەل و نیشتیمانەکەی بووە. سەرەڕای پێداگری بنەماڵەکەی وازی لە قوتابخانە هێناوە، ئەو ژیانەی بەسەریدا سەپێنرا بوو قبوڵی نەکرد، بۆ وڵات و ژیانێکی ئازاد دەستی کرد بە گەران. لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی ئادار هەنگاوی نا  بەرەو ژیانێکی نوێ. لە ڕاستیدا هەڤال ئارام ئەوەی کە بە دوایا دەگەرا دۆزیبوویەوە. ئۆرهان قامیشلۆ کە لە نێو هاوڕیکانیدا بە ئارام ناسرابوو، لە سەختترین قۆناغی بەرخۆدانی ڕۆژئاوادا لە سەرێکانیەوە تا دێرەزۆر بۆ تێکشکاندنی داعش بەرخۆدان و تێکۆشانێکی گەورەی ئەنجامدا. لە بەرەکانی پێشەوە لە دژی ئەو هێزە داگیرکەرانە وەستابوو کە هەوڵی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوایان دەدا.

ئارام لە شەڕی داعشدا بەرخۆدانێکی گەورەی کرد، لە ساڵی ٢٠١٥ لە تیل تەمیر، کاتێک هەوڵیدا کە هەڤالێکی بریندار لە بەرەکانی شەڕەوە بباتە شوێنێکی ئارام، بریندار بوو و دەستێکی لەدەستدا. تەنانەت بۆ ساتێکیش هەنگاوێکی بۆ دواوە نەنا، بە ئیرادەی بەهێزی خۆی لە سەنگەرەکانی هەرە پێشەوەدا لە دژی داگیرکەران بەرخۆدانی دەکرد.

ئارام  ساڵی ٢٠١٧ بەشداری ئۆپراسیۆنی ڕزگار کردنی ڕەقە بوو، لەو ئۆپراسیۆنەدا قاچێک و دەستێکی تری لەدەستدا. بۆ ساتێکیش لە هێزە سەربازییەکان جیا نەبوویەوە، لە هەموو کاتە سەختەکانی شەڕدا پێشەنگایەتی شەڕێ کردووە. خزمەتی گەل و هاورێکانی دەکرد. ئارام دەیزانی کە کەم ئەندامە بەلام هیچ کات گۆی بە سەختییەکانی جەستەیی نەدا. لە ڕێگای تێکۆشان و ڕەنجدان دا، بۆ ئەوەی ببێت بە  شایستەی ناوی 'شەهیدی زیندوو'ی ڕێبەر ئاپۆ، هەمیشە خزمەتی شۆڕشی دەکرد.

بنەماڵەی شەهید ئارام ئیبراهیم (ئۆرهان قامیشلۆ) بۆ ئاژانسی ANF قسەیان کرد و باسیان لە تێکۆشانی شەهید ئارام ئیبراهیم (ئۆرهان قامیشلۆ) کرد.

شێخا فەرما دایکی شەهید ئارام، کە هەموو منداڵەکانی بە کوڕم و کچم بانگ دەکات، تەنانەت یک جاریش بە ئارامی نەوتووە کورم، هەمیشە بە هەڤال ئارام بانگی کردووە. شێخا فەرما درکی بەوە کردبوو کە ئارام بووەتە ڕۆلەی وڵاتەکەی. هەر بەو هەستەوە وتی: "گەلی ڕۆژئاوا لە من باشتر ئارام دەناسن، من تەنیا هێنامە دنیا، بەڵام بوو بە ڕۆلەی گەلی ڕۆژئاوا" و سەرنجی خستە سەر دڵسۆزی ئارام بۆ وڵات و گەلەکەی.

ئەندامانی بنەمالەکەی بە گشتی بەم شێوەیە باسیان لە ژیان و کەسایەتی شەهید ئارام کرد و وتییان: "کەسێکی ڕاستگۆ بوو، هەم دەیخوێند و هەمیش کاری مۆبیلیاتی دەکرد. زۆر حەزی لە خوێندنی قوتابخانەکانی دەولەت نەبووە، ئارەزوەکانی زۆر جیاواز بوون، کەسێکی زۆر جوان و پاک بوو. هەرکەسێک هەڤال ئارامی بینیبا خۆشی دەویست، لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا بەشداری ناو شۆڕش بوو، باوکی لە سەرەتادا بەرامبەری وەستاوە و وتی: ''تۆهێشتا تەمەنت کەمە، گەورە بە دوای ڕێگات کراوەیە''، بەڵام گوێی بەو قسانە نەدا، کاتێک پێمان وت: 'تۆ بچووکیت، ناتوانیت'، لێمان تۆرابوو، وتی: 'گەلەکەمان شەهید دەبێت، کەس نەیکات تا ئەو کاتەی کە گەلەکەمان هەموویان شەهید دەبن و کەس نامێنێت؟ ئێوە دەتانەوێت کەس نەمێنێت؟' دوای ئەوەی بریارداری ئەومان بینی هیچ ئاستەنگێک مان لەپێش بریارەکەی دروست  نەکرد و ڕێگەمان دا کە بەشداری ناو شۆڕش ببێت. هەندێک لە هاوڕێکانی شەهید بوون، بە هەلوێستێکی خاوەنداری دڕێژەی بە ڕێگای هەموو هەڤالانی شەهیدی دا. مرۆڤێکی ڕاست بوو، بوێرانە لە لە دژی داعش شەڕی کرد، بۆ شەهید بوون و بریندار بوون ئامادە بوو. هەردوو دەست و قاچێکی لەدەستدابوو، بەڵام بەلایەوە گرینگ نەبوو، کاتێک دەمان وت ئارام تۆ برینداری  هەرگیز قبوڵ نەدەکرد بەلایەوە گرینگ نەبوو. هەرچەندە قورس بوو بەلام هەموو کارەکانی خۆی دەکرد، بە ئیرادەیەکی بەهێز درێژەی بە تێکۆشانی خۆی دا تا ئەو کاتەی کە شەهید بوو. من تەنها پێڵاو و جلوبەرگە سەربازییەکەیم لەبەر کرد، ئەو بوو بە کەسێکی بەرخۆدێر، هیچ کات وازی لە خۆی نەدەهێنا. لەناو هاورێکانی دا قسەکانی بە هەند وەردەگیرا.

هەڵوێستێکی بەهێزی هەبوو. هیچ هەڵەیەکی نەبوو، دڵسۆزی شۆڕش بوو. بۆیە کەسێکی بروا پێکراو بوو. تا ئەو کاتەی کە شەهید بوو کەسی ئازار نەدا، هەمیشە یارمەتیدەری دەورووبەرەکەی بوو. کەسێکی ڕێکخستن کراو و ڕێکوپێک بوو. بەیانی زوو هەلدەستا و دەچووە سەر کارەکەی. بۆ یەک ڕۆژ نەمبینی مۆڕاڵی دابەزێت. دوو دەست و قاچێکی نەبوو، بەڵام بۆ یەک ڕۆژ بێ مۆراڵ نەبوو. هەمیشە دڵ خۆش بوو و پێدەکەنی. دەستی لە خۆی بەرنەدابوو، هیچ کات پەشیمان نەبوو.