مەراسیمێکی سەرەخۆشی بۆ شەهید حەسەن شاهین بەڕێوەچوو
خەڵکی گرکێلەگ سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید حەسەن شاهین کرد.
خەڵکی گرکێلەگ سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید حەسەن شاهین کرد.
حەسەن شاهین ڕۆژی ٢٢ی تیشرینی دووەم لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگای گوندی شوریکی سەر بە ناوچەی تربەسپی شەهید بوو.
مەجلیسی بنەمالەی شەهیدانی ناوچەی گرکێلەگی کانتۆنی قامیشلۆ، مەراسیمی سەرەخۆشییان بۆ شەهید حەسەن لە یاریگەی شارۆچکەی ڕیمێلان سازکرد.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا وەسییەت نامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. برای شەهید حەسەن شاهین، جوان شاهین، دوای وەرگرتنی وەسییەت نامەکە وتی: "هیچ کەس ناتوانێت ئیرادەمان تێکبشکێنێت". بەشداربووانیش بە یەک دەنگ ووتیان "شەهید نامرن".