فەرزندە مونزوور وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان لە سوریا، دەستنیشانی کرد کە لە سەرانسەری سوریا کۆنفرانسێک ساز دەکەن و نامەیەک بە واژۆی پارێزەران بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی ناونەتەوەیی دەنێرن.
ڕۆژی ١٠ی تیشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ ناوەندی جیهان کەمپینێکیان بە درۆشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" ڕاگەیاند. وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان لە سوریا، فەرزندە مونزور ئاستی پشتیوانی و خاوەندارێتی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لەو هەنگاوە بەرز نرخاند و بۆ ANF قسەی کرد.
ئەنجامی بەهێزتر دروست دەکات
فەرزەندە مونزور سەرنجی خستە سەر گرینگی هەنگاوەکە و وتی: "ئەو هەنگاوە هەنگاوێکی واتادار و بەنرخ بوو". وەک دەستپێشخەرییەک ڕاستەوخۆ شوێن ئەو هەنگاوە کەوتین. کەسایەتی، دامەزراوە و ڕێکخراوەکان کە لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتن و قبوڵ کرد، گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ڕێبەری گەلی کورد ئامرازی ڕزگاری هەموو گەلانی جیهانە. هەروەها لە ساڵیادی پیلانگێڕی ناونەتەوەییدا کە ٢٥ سالی تێپەڕاند، بەڕێوە چوونی ساڵیادێکی بەو شێوەیە پەیامێکی پڕ مانا بوو. تەواوکەری هەموو ئەو کەمپینانەیە کە دەستیان پێکردووە و دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی ئەنجامێکی بەهێزتر. بەشداریکردنی ڕێکخراوەکان لە ٧ کیشوەری جیاواز نیشانەی ئەوەیە کە ئەم فکر و فەلسەفەیە لە هەموو ناوەندەکانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە".
پارادایمی ئەو دەگەیەنن بە هەموو گەلان
مونزور ئاماژەی بەوە کرد کە دوای دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە لە ناوچەکە چالاکییەکی زۆر ئەنجامدراوە و بەم شێوەیە دڕێژەی بە قسەکانی دا: " هەنگاوەکە لە دێرکەوە تا شەهبا، له کۆبانی و لە هوموو ناوچە ڕزگار کراوەکان بلاو بۆتەوە. هەروەها لە شام و حەلەبیش چالاکی و خۆپیشاندان ئەنجامدەدریت. ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارتە سیاسییەکان و ڕای گشتی ڕاگەیەندراوێکی پشگیریان بلاو کردەوە. نزیکەی لە هەموو شارەکاندا ڕێپێوانی جەماوەری و چالاکی ئەنجامدراو چادر هەلکرا. جگە لەم چالاکیانە، سەبارەت بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو گوند و شارێکدا پانێڵ و سیمینار پێشکەش بە گەلی ناوچەکە کرا. تەنها ڕێپێوان و چالاکیی چادر هەلدانەوە بەس نییە، دەبێت لە ئاستی فکریدا هەنگاو بنێین. دەبێت لە هەموو دامەزراوە و ڕێکخراوێک، لە هەموو ماڵێک پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بنیات بنرێت".
سی پی تی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هیچ هەنگاوێکی ئەرێنییان نەناوە
مونزور بیری هێنایەوە کە ٢ ملیۆن و ٦٤٦ هەزار و ٢١١ واژۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆکراوەتەوە، ئەو واژۆیانە ڕادەستی سی پی تی و کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ) کراون و وتی : " شاندێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە هەنگاوێکی لەو شێوەیەیان دەستپێکرد بوو. ئەو ئەنجامەی کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەدا بەدەستمان هێنا ئەوە بوو کە تێکۆشان بۆ چارەسەری کێشەی کورد و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک تێکۆشانێکی ڕەوا دەبینن.
دەبێت ڕێ و رێبازەکان بەهێز بکرێن
مونزور دەستنیشانی کرد کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا باشداربوون لەو هەنگاوە بەهێزتر دەبێت، بەڵام لە مەسەلەی زیادکردنی چالاکییەکان، زیادکردنی کاریگەری چالاکییەکان و بەهێزکردنی چالاکییەکاندا دەبێت بەهێزتر بکرێت و زیاتر پێش بخرێت و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "دەبێت ڕێ و رێبازەکانی تێکۆشان بەهێز بکرێت. دەبێت فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنیک بلاو ببێت. نابێت تەنها بڵاوبێتەوە، بەڵکو دەبێت لە ژیاندا جێبەجێ بکرێت. لەم کۆنفرانسەکەدا بە بەشداری پارێزەران، ڕۆشنبیران و نووسەرانی سەرتاسەری سوریا، گۆشەگیریی ڕەها، پێشێلکارییەکان، بارودۆخی تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ بە قووڵی گفتۆگۆی لەسەر بکرێت. نامەیەک بە واژۆی پارێزەرانی سەرتاسەری سوریا بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی ناونەتەوەیی بنێردرێت. داواکارین لە هەموو دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی سەرانسەری جیهان ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆیان جێبەجێ بکەن. بۆ بەهێزکردنی ڕێ و ڕێبازەکانی تێکۆشان گفتگۆکانمان بەردەوامن".