ناسنامەی شەهیدێکی بەنداوی تشرین ئاشکرا کرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناسنامەی ئەندامێکی ئاشکرا کرد کە لە بەرەی بەنداوی تشرین شەهید بوو.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوووریا بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ئەندامێكی بە ناوی محەمەد موستەفا ئاشکرا کرد، کە لە بەرەی بەنداوی تشرین شەهید بوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە شەهید محەمەد موستەفا نمونەی فیداکاری و دڵسۆزی بوو، لە پێناو پاراستنی خاکەکەی و شکۆی گەلەکەییدا گیانی بەخشی.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا بەڵێنی درێژە دان بە هێڵی شەهیدانی دا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ناسنامەی شەهید خراوەتەڕوو:

ناو و پاشناو: محەمەد موستەفا

ناوی دایک-باوک: فیدان- ئەمین

شوێن و کاتی لە دایکبوون: عەفرین، ١/١/١٩٩٣

شوێن و کاتی بەشداربوون: عەفرین، ٢٠١٦

شوێن و کاتی شەهید بوون: بەنداوی تشرین، ٢٩/٣/٢٠٢٥.