زارین کۆبانێ: ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی ژنی ئازادە

زارین کۆبانێی کەمئەندام ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ساڵیادیی دامەزراندی یەپەژەی پیرۆز کرد و گوتی: "ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بەمانای ژیانەوەی ژنی ئازاد دێت. ڕێبەرێتی سەرچاوەی ژیانی ئازاد و یەکسانییە."

هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە گەل و دامەزراوەکانییەوە ٧٦هەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، کە هاوکاتە لەگەڵ ١٢هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێدەکەن و پیرۆزی دەکەن. پەیوەست بەو ساڵڕۆژە مێژوویانەوە ئەندامی فیدارسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زارین کۆبانێ لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە هەڵسەنگاندنی کرد.

لە سەرەتایی قسەکانیدا زارین کۆبانێ ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیی لە شەهیدانی ئازاد، ژنان و گەلان پیرۆز کرد و ئەم ڕۆژەی وەک ڕۆژی بونیادنانی ژنی ئازاد پێناسە کرد و ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ هەر لە منداڵییەوە ژیانی خۆی بۆ ئازادی گەلان و ژنان تەرخان کرد.

لە بەردەوامییدا زارین کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا لێگەڕینی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی بۆ ئازادی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کردەوە و مرۆڤایەتی لە ترس و وێرانکارییەکانی سیستەمی سەرمایەداری ئاگادار کردەوە و ئەمەی گوت: "تا کۆتا ئاست ڕێگەی ئازادی بۆ هەمووان و بەتایبەت بۆ ژنان کردەوە. ڕێبەرێتی ڕێگەی نیشانی ئێمەی ژنان دا بە ڕزگاری خۆمان کۆتایی بە کۆیلایەتی و چەوساندنەوەی ژنان بهێنین."

'سەربڵندین بە شەڕڤانانی یەپەژە'

لە کۆتایی قسەکانیدا زارین کۆبانێ سەرنجی خستەسەر ١٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژە و ئاماژەی بەوەدا ماوەی ١٣ ساڵە شەڕڤانانی یەپەژە لە دژی تاریکپەرستان و چەتەکان بۆ ڕزگاری و ئازادی ژنان دەجەنگن و گوتی: "سەربڵندن بە شەڕڤانانی یەپەژە. وەک ژنێکی کەمئەندام بەم بۆنەوەیەوە هەموو هەڤاڵانی یەپەژە بە هەستێکی گەرمەوە لە ئامێز دەگرم، بە ڕێز و خۆشەویستییەوە هاوڕێیانی شەهیدمان یاد دەکەمەوە. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو قوربانییەک دەدەین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. داوا لە هەموو ژن و گەنجان دەکەم بەشداری نێو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی ببن. بەرخۆدانی مەزن بکەن بۆ پاراستنی شکۆی گەلان."