پیاوانی ناوچەی فورات دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا

بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، پیاوانی هەرێمی فورات لە شاری کۆبانی ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی توندوتیژی لەسەر ژنان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

لە هەرێمی فورات، بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، پیاوان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و داگیرکارییەک، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

پیاوانی ناوچەی فورات لە گۆڕەپانی شەهید عەگیدی کۆبانی کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی ئازادی ژنان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی مەجلیسی گشتیی پارتی یکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ئەحمەد خوجە قسەی کرد و وتی: " ئیتر دەبێت ئێمە بەرەنگاری هۆشیاری بالادەستی مێژوویی ببینەوە. لە ساڵی ١٩٦٠ دوای کوشتنی سێ خوشکی میرابێل لەلایەن دیکتاتۆری تروژیلۆوە، ٢٥ی تیشرینی دووەم لە جیهاندا بوو بە ڕۆژی تێکۆشان دژ بە توندوتیژیەکانی سەر ژنان. ئەمڕۆ بە هەزاران ژن بەردەوامن لە تێکۆشان و لەسەر هەمان ڕێچکە هەنگاو دەنێن.

دواتر گرووپی حیلالی زیرین، گرووپی شانۆی شەهید یەکتا بە بۆنەی ئەو ڕۆژە چالاکییەکی کەلتوری ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.