پەیەدە: ئەندامێکمان بەناوی ئیدریس سوباسی شەهید بوو

ئەنجوومەنی گشتیی پەیەدە ڕایگەیاند کە ئەندامەکیان بە ناوی ئیدریس سوباسی بەهۆی ئەشکەنجەی سەختی دەولەتی تورکی داگیرکەر بارۆدۆخی تێک چووە و لە نەخۆشخانە، شەهید بووە.

ئەنجوومەنی گشتیی پەیەدە لە بەێاننامەیەکدا ڕایگەیاند:"ئیدریس سوباسی لە 27ی تشرینی یەکەمی 2023 لە نەخۆشخانەی حەسەکە کە چارەسەری بۆ دەکرا، ژیانی لەدەستدا.

پەیەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید ئیدریس عەلی سوباسی و گەلی کوردستان کرد و هەموو شەهیدانی ئازادیی بەبیرهێنایەوە و بەڵێنی دا کە بەردەوام دەبن لە ڕێبازی شەهیدان .

پەیەدە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت:"هاوڕێ ئیدریس کەسایەتییەکی وڵاتپارێز بوو، دوای ئەوەی لە دۆزی گەلەکەی تێگەیشت، بەشداری تێکۆشانی ڕزگاریی کوردستان بوو و لە هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشانی کرد. لەبەر ڕۆحی وڵاتپارێزی لە باکوری کوردستانەوە هاتە ڕۆژئاوا و دژی داعش شەڕی کرد، دوای شکستپێهێنانی داعش بەشداری بە پارتی یەکێتی دیموکراتیکەوە کرد و تا کۆتایی بەردەوام بوو لەتێکۆشانی ئازادی."

لە درێژەی بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە شەهید ئیدریس کەسێکی تێکۆشەر و شایستە بوو، خۆشەویستی بۆ وڵاتەکەی بەهێز بوو، نموونە فیداکاری و دڵسۆزی بۆ گەل و دۆزەکەی. هەروەها ڕاگەیەندووە شەهید ئیدریس سەرەڕای هەموو ئەو هەلومەرجە سەختانەی کە پێیدا تێپەڕیوە تا دوا ڕۆژی ژیانی تێکۆشانی کردووە.

پەیەدە ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە تێکۆشانی شەهید ئیدریس هەتا بەدی هاتنی ئامانج و خەونەکانی.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وەها باسدەکرێت:"هاوڕێ ئیدریس و هەموو ئەو شەهیدانەی بەشدارییان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، یەکڕیزی ڕاستەقینەیان نواند و سەلماندیان کە کوردستان لە ڕووی مەعنەویەوە کورد پارچە ناکات. هەروەها ڕایانگەیاند کە هەرچەندە دوژمنی گەلی کورد جیاوازن و تەنانەت ئەگەر پارچە بوونیش دروست بکات، بەڵام یەکڕیزی و ئامانجی مەعنەوی بە زیندووی دەمێنێتەوە، شەهیدان ڕابردوو و ئێستای ئێمەن، بەبوونی شەهیدان یەکڕیزیمان بنیات دەنێین و هێزمان بەهێزتر دەکەین، بەردەوام  ئاڵای شەهیدان شەکاوە دەبێت و تێکۆشانی ئەوانیش بەردەوام دەبێت، جارێکی تر سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و دایکی شەهید دەکەین. سەرکەوتن بەشێکە لە پرسی ڕەوای گەلەکەمان."