قەسەدە: هەموو هێرشەکان تێکشکێندراون
قەسەدە ڕاگەیاند هەموو هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک تێکشێندراون و لە وەڵامدانەوەی هێزەکانییاندا درۆنێک خراوەتە خوارەوە.
قەسەدە ڕاگەیاند هەموو هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک تێکشێندراون و لە وەڵامدانەوەی هێزەکانییاندا درۆنێک خراوەتە خوارەوە.
لە بەردەوامی بەرخۆدانیاندا قەسەدە ڕایگەیاند هەموو هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکانیان لەسەر بەندواوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق تێکشکاندووە و لە ئەنجامدا توانیوانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بخەنە خوارەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: "لە بەرەی بەنداوی تیشرین، هەرچەندە دەوڵەتی تورك و چەتەكانی بەردەوام بوون لە بۆردووانكردنی دەورووبەری بەنداوەكە و گوندەكانی بە تۆپ و چەكی قورس، بەڵام شەڕڤانانمان چەندین هێرشی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیان لە چەندین هێڵی پێشەوەی شەڕ لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین پووچەڵكردەوە.
چەتەكان چەندین هێرشیان كردە سەر خاڵەكانی هێزەكانمان، هەموو ئەو هێرشانە شكستیان هێنا و لەلایەن شەڕڤانانمانەوە پوچەڵكرایەوە، هەروەها یەكەكانی شەهید هارون بەشدارییان كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی چەتەكان و توانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بخەنە خوارەوە، كە هەوڵی دەدا خاڵەكانی هێزەكانمان بكاتە ئامانج."
لە بەردەوامییدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "لە میحوەری دێرحافر فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەردەوام بوو لە فڕین بەسەر ناوچەكەدا، هاوكات چەتەكان بە بەكارهێنانی پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی هێرشیان كردە سەر خاڵەكانی هێزەكەمان، بەهۆیەوە دوو شەڕڤانمان بە سووكی برینداربوون.
دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكان لە پردی قەرەقۆزاق بە تۆپی قورس، تانكەكان، مووشەكهاوێژەكان و گوللە هاوەنەكان، بەبێ جیاوازی، گوندەكانی “تینح، جەعدە، بیر حەسو، غەساق، دیكان، مەلحە و سەنا”یان بۆردوومان كرد، هەروەها هەردوو گردەكانی “سەیفی و قەرەقۆزاق” و وێستگەی گۆڕینی كارەبا لە شارۆچكەی “سارین”یان بۆردوومان كرد، زیانێكی ماددی بەرچاوی بە ماڵە مەدەنییەكان گەیاندووە."
لە کۆتاییدا هاتووە: "لە ژێر بۆردوومانی چەكی قورس چەتەكان هێرشیان كردە سەر خاڵەكانی هێزەكانمان، بەڵام شەڕڤانانمان ڕووبەڕوویان بوونەوە و شەڕێكی قورس ڕوویدا، كە تێیدا ژمارەیەك چەتە برینداربوون، بەڵام ژمارەیان پشتڕاست نەكرایەوە.
لە بەرەی عەین عیسا دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكان بە چەندین مووشەك گوندی ئەبو سەرایان بۆردومان كرد و زیانیان بە ماڵ و موڵكی گوندنیشیان گەیاند."