یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد 'یەکینەی ڕاوێژکاری ئەمنی و پاراستن لە هەڕەشەکانی ڕاگەیاند
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد(YRA) 'یەکینەی ڕاوێژکاری ئەمنی و پاراستن لە هەڕەشەکان'ی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان دامەزراند.
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد(YRA) 'یەکینەی ڕاوێژکاری ئەمنی و پاراستن لە هەڕەشەکان'ی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان دامەزراند.
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد(YRA) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناوەندی خۆی لە قامیشلۆ، دامەزراندنی یەکینەیەکی ڕاوێژکاری ئەمنی و پاراستنی لەبەرامبەر هەڕەشەکان ڕاگەیاند. لەم کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد محەممەد سەبارەت بە یەکینەکە بەیاننامەیەکی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: 'لە ئەنجامی ئەو بارودۆخەی کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان بووەتەوە لە سووریا، پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان توندتر بووە و زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون. لەم دواییانەدا هەڤاڵانمان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا کرانە ئامانج. ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سووریاوە کراونەتە ئامانج، بەسەدان کەس دەبن.
بەم بۆنەوە بە پابەندبوونمان بە ڕۆڵی خۆمان وەک دامەزراوەیەکی سووری لە کاروباری ڕۆژنامەگەری، بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕادەربڕین، بڕیارماندا یەکینەی ڕاوێژکاری ئەمنی و پاراستنی لەبەرامبەر هەڕەشەکان بە هاوکاری ئەحمەد ئەلعەمید، ڕاوێژکاری ئەمنی میسری و پسپۆڕ بەرامبەر هەڕەشەکان دابمەزرێنین. ئەلعەمید ئەندامی دامەزرێنەرە و وەک ڕاوێژکاری هەمیشەیی دەستنیشان کراوە. ئەم یەکینەیە لەسەر بنەمای پاراستن و سەلامەتی هاوکارە ڕۆژنامەنووسەکانمان لە هەموو ناوچەکانی سووریا دامەزراوە. بۆیە ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەوانەی لە پێناو حەقیقەت و ڕاستیدا خەبات دەکەن دەبێت بە هەر شیوەیەک بێت بپارێزرێن.
هەروەها ئەوانەی لە شوێنە سەخت و زەحمەتەکاندا خەبات دەکەن، چ لە ناوخۆی سووریا، یان دەرەوە پێکدێن لە بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەر و ژمارەیەک ئەندام و ڕاوێژکاری چالاک لە بواری دیاریکردنی ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کار دەکەن."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا زانیاری و پەیوەندی بە یەکینەکەوە بە ناونیشانی ئیمەیڵی '[email protected]' و ژمارەی تەلەفۆنی ٠٠٩٦٣٩٣٤٣٧٢٠٦٧، راگەیەندراوە هەتا لە حاڵەتە نائاساییەکاندا کە ڕۆژنامەنووسان پێویستیان بە هاوکاری خێرا ببێت بتوانن بە هانایانەوە بچن."