قەسەدە: لە ڕەقە چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا
هێزەکانی ئەنتی تیرۆری سەر بە قەسەدە، لە ڕەقە ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا.
هێزەکانی ئەنتی تیرۆری سەر بە قەسەدە، لە ڕەقە ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ڕەقە ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە و چەتەیەکی داعشیان دەستگیر کردووە.
ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە وەهایە:
"لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانمان دژی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر (یات) سەر بە هێزەکانمان (قەسەدە)، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا. ئۆپەراسیۆنەکە دوێنێ (دووشەممە ٢٠ ی تشرینی دووەم) لە شارۆچکەی کەرامەی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی ڕەقە، بە پشتیوانی و چاودێری ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی پێکهات. لە ئەنجامدا، تیرۆریستێک بە ناوی محەمەد مەحمود حەمادی دەستگیرکرا.
ئەم تیرۆریستە، کەسانی نێو "ئەشبال ئەلخلافە"ـی لە کەمپی خێزانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بەرەو هەرێمە داگیرکراوەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەتایبەت بەرەو سەرێکانی و گرێسپی دەڕفاند.
هێزەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەپێناو وشککردنی سەرچاوەکانی پارەدارکردن و چەکدراکردنی ڕێکخراوەکە و مسۆگەرکردنی ئاسایشی هەرێمەکە".