قەسەدە: لە عەین عیسا ٧ چەتە کوژران
سوپای داگیرکەری تورک کە لەگەڵ چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی مشێرفی سەر بە ناوچەی عەین عیسا، گورزێکی کوشتندە و کاریگەریان بەرکەوت. قەسەدە رایگەیاند، لەو شەڕەدا ٧ چەتە کوژراون و ٣ چەتەی تریش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لە بارەی دوایین هێرشی چەتەکان بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لەم دواییانە هێرش و تۆپبارانەکانیان بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا زیاد کردووە و هاوکات جموجوڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیش لە سەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامە.
لە بەردوامی راگەیێنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرا، شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی هێرشە زەمینیەکانی چەتەکانیان بۆ سەر گوندەکانی عەین عیسا داوەتەوە و هێرشەکانیان تێکشکاندووە و چەتەکان پاشەکشەیان کردووە.
هاوکات باس لەوەش کراوە کە لە ٢١ی کانووی یەکەم چەتە داگیرکەرەکان لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی مشێرف و شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان چەتەکان و شەڕڤانانی قەسەدەدا روویداوە و چەتەکان گورزێکی کاریگەریان بەرکەوتووە.
بە پێی راگەیێنراوەکەی قەسەدە، لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێرشی داگیرکەریاندا، ٧ چەتە کوژراون و ٣ چەتەی تریش بریندار بوون.
ز.ش