قەسەدە ناسنامەی ٢ شەهیدی ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە مانگی کانوونی دووەم لە بەرخۆدانی دژی دەوڵەتی تورکدا، ٢ شەڕڤان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە مانگی کانوونی دووەم لە بەرخۆدانی دژی دەوڵەتی تورکدا، ٢ شەڕڤان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو شەهیدبوونی ٢ شەڕڤانی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " هاوڕێمان فەرهاد دەرباسیە (ڕۆژهات ساڵح عۆمەر) و مەزڵوم دەرباسیە (مەحموود فایز ئەحمۆ) پاش بەرخۆدانێکی مەزن لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین شەهید بوون".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە فەرهاد دەرباسیە لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە، لە منداڵییەوە کاریگەر بووە بە فیکری ئازادی و وڵاتپارێزە، بۆیە بەجۆشەوە ڕوویکردووەتە ڕیزەکانی قەسەدە. چەندین پەروەردەی گرنگی بینیوە و بەمەش دەچێتە ڕیزەکانی کۆماندۆسەوە. وەک پسپۆڕی پووچەڵکردنەوەی مین دەستبەکاردەبێت. هەروەها جەختکراوەتەوە، تا دوا ساتی شەهیدبوون، لە بەنداوی تشرین دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەڕی کردووە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە مەزڵوم دەرباسیە بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەی چووتە ڕیزەکانی قەسەدەوە، لە پەروەردە و شەڕدا بوێریی و پێشەنگی پیشانداوە. لە بەرخۆدانی پاراستنی سەرێکانی لە بەرامبەر هێزەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بوێرانە شەڕی کردووە. لە بەنداوی تشرین هەموو تووڕەیی خۆی بەرامبەر داگیرکاری نیشاندا، تا ساتی شەهیدبوون، لە بەرەکانی پێشەوە شەڕی کرد.
قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکان دەکات و بەڵێن بۆ شەهیدەان دووپات دەکاتەوە کە تێکۆشان و بەرخۆدان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەن.
ناسنامەی شەهیدان:
ناسناو: فەرهاد دەرباسیە
ناو و پاشناو: ڕۆژهات عومەر
ناوی دایک: نەجاح
ناوی باوک: ساڵح
شوێنی لەدایکبوون: دەرباسیە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ گردی سریاتێل، ٢١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
ناسناو: مەزڵوم دەرباسیە
ناو و پاشناو: مەحمود ئەحمۆ
ناوی دایک: شەمسە
ناوی باوک: فایز
شوێنی لەدایکبوون: دەرباسیە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ گردی سریاتێل، ٢١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.