قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد

قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد، کە لە دەیرەزۆر شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە بەم جۆرەیە:

"ئەیلولی پێشوو، لە هێرشی چەتەکانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر گوندەواری دەیرەزۆر سێ شەڕڤانمان بریندار بوون و گوازرانەوە نەخۆشخانە. پاش نزیکەی سێ مانگ لە چارەسەر، شەڕڤانەکانمان ئەحمەد عەفرین (ئەحمەد سلێمان) و مەروان کۆبانێ (مەحمود ئەلئۆسۆ) و میلیتان کۆبانێ (حەجی خەلیل) بەهۆی برینەکەیانەوە شەهیدبوون.

تێکۆشانی هێزەکانمان (قەسەدە)، بۆ شکاندنی هێرشەکانی سەر هەرێمەکە بەردەوامە. شەڕڤانەکانمان بەرامبەر هەموو هێرشەکان ڕەنجێکی مەزن پیشان دەدەن.

هەر سێ شەڕڤانەکەمان بەرخۆدانێکی مەزنیان لە دژی چەتەکانی ڕژێم نیشان دا و هەمیشە لە بەرەکانی پێشەوە بوون. هەر سێ شەڕڤانەکەمان وەک چۆن لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش شەڕیان کردووە، لە هەموو شەڕەکاندا نموونەیەکی جوانی فیداکارییان نیشانداوە. هاوڕێمان ئەحمەد عەفرین لە سەرەتاوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزەکانمانەوە کرد و بەشداری لە بەرخۆدانی سەردەم لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد. هەڤاڵمان مەروان کۆبانێ کۆبانێ هەرچەندە تازە پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزەکانمانەوە کرد، بەڵام بە دیسیپلین و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان، بە ڕۆحی فیداکاریی خۆی جیاکردەوە. هەڤاڵمان میلیتان کۆبانێ بێوچان بوو، وەستانی نەدەزانی، تەواوی وزەی خۆی خستەکار، خاوەنی ڕۆحێکی بەرزی هەڤاڵێتی بوو.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەر سێ شەهید و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین. باوەڕ و پێداگریمان بۆ پاراستنی وەسێتی ئەوان بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی خاڵی لە تیرۆر و چەتەکان، زیاتر دەبێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ناسنامەی سێ شەهیدەکە وەهایە:

ناسناو: ئەحمەد عەفرین

ناو و پاشناو: ئەحمەد سلێمان

ناوی دایک: نادرە

ناوی باوک: حوسێن

شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەلەب/١٩٨٦

شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە – ٢٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.

 

 ناسناو: مەروان کۆبانێ

ناو و پاشناو: مەحمود ئەل ئۆسۆ

ناوی دایک: مەقولە

ناوی باوک: عەلی

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ/٢٠٠٥

شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە – ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.

 

ناسناو: میلیتان کۆبانێ

ناو و پاشناو: حەجی خەلیل

ناوی دایک: زەرگە

ناوی باوک: مەحمود

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ/٢٠٢٣

شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە – ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.