قەسەدە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
قەسەدە رایگەیاند کە شەڕڤانێکیان بە ناوی ئیسماعیل محەمەد حەمۆ (عەبدۆ مەسرۆ) لە ١٤ی تشرینی دووەمدا، کاتێک لە سەر ئەرکی سەربازی خۆی بووە، شەهید بووە.
قەسەدە رایگەیاند کە شەڕڤانێکیان بە ناوی ئیسماعیل محەمەد حەمۆ (عەبدۆ مەسرۆ) لە ١٤ی تشرینی دووەمدا، کاتێک لە سەر ئەرکی سەربازی خۆی بووە، شەهید بووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهید ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "شەڕڤان ئیسماعیل محەمەد حەمۆ (عەبدۆ مەسرۆ) کاتێک لە شارۆچکەی ئەریمەی منبج لە سەر ئەرکی سەربازی خۆی بوو شەهیدبوو. هاوڕێمان ماوەیەکی زۆر بوو بەشداری ریزەکانمانی کردبوو. بەشداری لە چەندین هەڵمەتی گرنگی سەربازیدا کردبوو. لە بەرخودانی گەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەب، شەهبا و بەرخودانی سەردەم لە عەفرین رۆڵی گرنگی گێڕابوو.لەبەرامبەر چەتەکان و هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرخودانێکی گەورەی کرد و لە بەرخودانی شێخ مەقسوددا بریندارببوو.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و بەڵێنی هێنانەدی ئاوات ئەوان کە وڵاتێکی پارێزراو، ئاشتیانە و دوور لە تیرۆرە نوێدەکەینەوە.
زانیاری لە سەر ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناوی لە بزوتنەوەدا: عەبدۆ مەسرۆ
ناو و پاشناو: ئیسماعیل حەمۆ
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: سفیرێ-١٩٩٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج-ئەریمە- ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣".
هـ . ب