رۆژنامە فرۆشیەکانی ڕۆژئاوا

لە ٧ شار و قەزای ڕۆژئاوا رۆژنامە فرۆشی بنیاتنراوە. لە ڕێگای ئەم ڕۆژنامە فرۆشیانەوە مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامە بە دەست بهێنێت. بەم شێوەیە کولتوری خوێندنەوەش گەشە دەکات.

پڕۆژەی رۆژنامە فرۆشی لە ساڵی ٢٠١٩ لە ڕۆژئاوا دەستیپێکرا. دانیشتووانی کۆبانێ، هەسکێ، ئامود، قامیشلۆ، تیربەسپی، ڕیمێلان و دێریک بە ئاسانی دەتوانن لە ڕێگەی ڕۆژنامە فرۆشەکانەوە کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامە بەدەست بهێنن.

لە ڕۆژنامە فرۆشەکانی ناوچەکاندا بە زمانی کوردی، عەرەبی و سریانی ڕۆژنامە و کتێب دەست دەکەوێت. وە هەروەها پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش بەردەستە بۆ خوێنەران. وە هەروەها لەم ڕۆژنامە فرۆشییانەدا چیرۆک و ڕۆمانیش دەست دەکەوێت. نرخەکان لە نێوان ٥ بۆ ٣٠ هەزار لیرەی سورییە. هەروەها لای ڕۆژنامە فرۆشەکانی ئامرازەکانی خوێندن و نووسین دەست دەکەوێت.

حەمرین فەتحی عوسمانی (24 ساڵ) یەکێکە لە ڕۆژنامە فرۆشەکانی قامیشلۆ. حەمرین دەستنیشانی کرد کە دانیشتووانی ناوچەکە بە ئاسانی دەتوانن لە ڕێگەی ئەو ڕۆژنامە فرۆشیانەوە ڕۆژنامە و کتێب بەدەستبهێنن و وتی: "بەم پڕۆژەیە، ڕاستەوخۆ دەتوانین پێوەندی دروست بکەین لەگەل خوێنەران و گەلەکەمان و کەلتووری خوێندنەوە لەناو گەلەکەمان پێش بخەین". هەروەها ئامڕازەکانی خوێندن و نوسین لە ڕۆژنامە فرۆشییەکەماندا دەست دەکەوێت.