شەڕڤانی قەسەدە جوان عەفرین شەهید بوو
قەسەدە ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی جوان عەفرین لە گوندی بۆغازی کۆبانێ لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبووە.
قەسەدە ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی جوان عەفرین لە گوندی بۆغازی کۆبانێ لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆی بەناوی جوان عەفرین ئاشکرا کرد کە ١٥ ی تشرینی دووەم لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەواندا شەهید بووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە هاتووە:
"هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕۆژانە کۆمەڵکوژی لە دژی گەلەکەمان زیاتر دەبێت، بەڵام هیچ ناڕەزایەتییەکی ئەخلاقی بەرامبەر ئەم هێرشانە پیشان نادرێت.
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە گوندی بۆغازی باشوری کۆبانێ بۆردوومانی کرد، لە ئەنجامدا، شەڕڤان جوان عەفرین (جوان عەبدۆ حەسەن حەمکەرۆ) شەهیدبوو.
هاوڕێ شەهیدەکەمان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزە، لە دەوروبەرێکی وڵاتپارێز و فیداکاری مەزنەوە هاتووە. بەمەش کەسێتییەکی ئازا و بەرخۆدەر پەیدا بوو. تەواوی ئەرکەکانی بە ڕێک و پێکی ئەنجامدا.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و تەواوی شەهیدان دەکەین، بەڵێن دەدەین، تۆڵەی هاوڕێکەمان و هەموو شەهیدان لە دوژمن بکەینەوە و دۆزەکەمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".
ناسنامەی شەهید:
ناسناو: جوان عەفرین
ناو و پاشناو: جوان حەسەن حەمکەرۆ
ناوی دایک: فاتیمە
ناوی باوک: عەبدۆ
شوێن و کاتی لەدایکبوون: عەفرین، ٢٠٠٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: کۆبانێ، بۆغاز، ١٥/١١/٢٠٢٣