بە دیمەن

شیلان شۆڕش شەڕڤانی یەپەژە: هێزی بەرخۆدانمان لە ئیرادەی گەلەکەمانەوە وەردەگرین

یەک لە فەرماندەکانی یەپەژە شیلان شۆڕش تیشکی خستەسەر بەردەوامیی شەڕ، بەتایبەت لەسەر پردی قەرەقۆزاق، گوتی: "هەرچییەک ڕووبدات، وەک شەڕڤانانی یەپەژە بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕیی خۆمان ناهێڵیین خاکەکەمان داگیربکرێت."

بەرخۆدانی قەرەقۆزاق

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە هێرشەکانیان بۆ سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بەردەوامە. شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە بە ڕۆحێکی فیداکارییانە و پرۆفێشناڵێتیی سەربازییەوە بەرخۆدان دەکەن و هێرشە داگیرکارییەکان پووچەڵ دەکەنەوە. فەرماندەیەکی یەپەژە شیلان شۆڕش دەربارەی هێرشەکان و بەرخۆدان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

شیلان شۆڕش تیشکی خستەسەر بەردەوامیی شەڕ بەتایبەت لەسەر پردی قەرەقۆزاق، گوتی: "ئێستە دەوڵەت بە هەموو شێوەیەک هێرش و بۆردوومان دەکات. دەیەوێت پردی قەرەقۆزاق بگرێت. بەڵام هەرچییەک ڕووبدات، وەک شەڕڤانانی یەپەژە بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕیی خۆمان ناهێڵین خاکەکەمان داگیربکرێت. تا ئێستە بە هێزی شەڕڤانان و گەلەکەمان بەپێوە ماوین. دەوڵەتی تورک بە هەموو تۆپبارانێک و هێرشی چەتەکانی خۆی تاقی دەکاتەوە. بەڵام ئێمە ڕێگە نادەین پێ بنێنە نێو خاکەکەمان."

شیلان شۆڕش ڕایگەیاند هێز و مۆڕاڵیان بەرزە، گوتی: "لەسایەی ئەم مۆڕاڵە دەتوانین وەک هەڵوێستێکی فەلسەفەی ڕێبەرێتی بەرامبەر دوژمن بوەستین و هێز و تەکنیکی دوژمن بشکێنین. بەتایبەت ئەم دواییە ڕۆحی گەلی شۆڕشگێڕیمان بینی. ناتوانین دەربارەی گەلەکەمان هیچ بڵێین. چونکە ئەوە ئاستی مۆڕاڵی ئێمەی بڵندکردووە و هێزمان پێ دەبەخشێت، گەلەکەمانە."

هەروەها ڕایگەیاند شەڕ بەردەوامە، تا هێرشەکان بەردەوام بێت درێژە بە شەڕ و بەرخۆدان دەدەن، گوتی: "هێز و پشتی ئێمە گەلەکەمانە. ئێمە لەسایەی گەلەکەمان بەپێوە ماوین. گەر تا کۆتایی وەها بەردەوام بێت، دەتوانین لە هەموو جێیەک سەربکەوین."