لە گوندی سەرگەورا ئاگری نەورۆز کرایەوە

دوێنێ شەو لە گوندی سەرگەورای ناوچەی بسمیل ئاگری نەورۆز کرایەوە و گەل بە جۆشەوە لە دەوری کۆبوونەوە و ئاهەنگییان گێڕا.

ئاگری نەورۆز

لەگەڵ مانگی ئاداردا لە ناوچە جیاوازەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەراییەکانی ئاگری نەورۆز، جەژنی نەتەوەیی کوردان دەکرێتەوە. پێش ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز ڕاگەیەندرێت، دوێنێ شەو لە گوندی سەرگەورای ناوچەی بسمیل باکووری کوردستان، ئاگری نەورۆز کرایەوە و گەل بە جۆشەوە لە دەوری کۆبوونەوە و ئاهەنگییان گێڕا.

نەورۆزی ئەمساڵ لە ٨٩ ناوەندی باکووری کوردستان پیرۆز دەکرێت. لە سەرانسەری جیهاندا لە شار و گوندە جیاوازەکاندا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.

کۆمیتەی پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە ١١ی ئاداردا لە ئامەد و ئەستەنبووڵ لە یەککاتدا ڕادەگەیەنرێت. یەکەم ئاگری نەورۆز لە ١٢ی ئاداردا لە ناوچەی لجەی ئامەد دەکرێتەوە. وە لە ڕوانگەی کوردانەوە گرنگترین جێگەیە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز، چونکە ئەو جێگەیە لە ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٨٧دا پەکەکەی تێدا ڕاگەیاندرا.