سوپای تورک لە مانگی تشرینی دووەمدا، ٢٧ جار هێرشی کردۆتە سەر عەفرین و شەهبا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە مانگی تشرینی دووەمدا، ٢٧ جار هێرشی کردۆتە سەر عەفرین و شەهبا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە مانگی تشرینی دووەمدا، ٢٧ جار هێرشی کردۆتە سەر عەفرین و شەهبا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک دژی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بێ وەستان بەردەوامە.
هێزەکانی پاراستنی هەرێمی شەهبا ڕایانگەیاند، سوپای تورک و چەتەکانی، لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٧ جار هێرشی کردۆتە سەر گوندەواری هەرێمی عەفرین و شەهبا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، داگیرکەران ٣ جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ٤ جار بە درۆن هێرشیان کردووە. هەروەها ٦٥٦ گولە هاوەن و تۆپ دژی هەرێمەکە تەقێنراون.
لە هێرشەکاندا، ٤ سەربازی حکومەتی دیمەشق بریندار بوون.