ته‌ڤ-ده‌م له پێناو ئێزدییه‌كان بانگه‌وازی سه‌فه‌ربه‌ری كرد
ته‌ڤ-ده‌م له پێناو پاراستنی ئێزدییه‌كان بانگه‌وازی سه‌فه‌ربه‌ری كرد و رایگه‌یاند، "پاراستنی شه‌نگال به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژووییه".
ته‌ڤ-ده‌م له پێناو پاراستنی ئێزدییه‌كان بانگه‌وازی سه‌فه‌ربه‌ری كرد و رایگه‌یاند، "پاراستنی شه‌نگال به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژووییه".
بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (ته‌ڤ-ده‌م) په‌یوه‌ست به هێرشه‌كانی سوپای عێراق به كلكایه‌تی و هاوكاری په‌ده‌كه بۆ سه‌ر شه‌نگال راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه.
ته‌ڤ-ده‌م له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه، كه له ماوه‌ی رابردوودا هێرشه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر به‌هاكانی كۆمه‌ڵگای ئێزدی زیادیان كردووه.
ته‌ڤ-ده‌م له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌م بابه‌تانه كردووه:
"به بڕیاری حكومه‌تی كازمی سوپای عێراق كاروانی گه‌وره‌ی سه‌ربازی، چه‌كی قورس وه‌ك ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر، به هاوكاری فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جه‌نگیی توركیای ره‌وانه‌ی شه‌نگال كردووه. له ئه‌نجامدا شه‌ڕ له نێوان ئه‌وان یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال و ئاسایشی ئێزدخان هاته ئاراوه. ئه‌و هێرشانه‌ی عێراق له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی و سیاسی نێوان ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریی فاشیست و هاوكاری راسته‌وخۆی په‌ده‌كه ئه‌نجام ده‌درێن. ئامانج له‌و هێرشانه شكاندنی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزدییه له سه‌رتاسه‌ری عێراق و كوردستان، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی ئێزدییه‌كانه له پرۆسه‌ی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری له عێراق".
ته‌ڤ-ده‌م باسی له‌وه‌كرد، كه هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه‌ی له‌شه‌نگال ده‌كرێت، حكومه‌تی ئه‌ردۆغانی تیرۆریست به زیادكردنی هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو شوێنێك، ده‌یه‌وێت كوردان له پرۆسه‌ی سیاسی دووربخاته‌وه و به‌م جۆره به‌رده‌وام بووه: "هێرشه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر شه‌نگال هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ره ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌و هێرشه هاوبه‌شانه له دژی ئیراده‌ی گه‌لانی ئێمه‌یه كه له بری مرۆڤایه‌تی به گشتی به تێكۆشان، به‌رخودان و ده‌رفه‌ته‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان به سه‌ر گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی‌دا سه‌ركه‌وتن".
ته‌ڤ-ده‌م سه‌رنجی راكێشاوه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سێ لایه‌نه به پشتیوانی ده‌ره‌وه و سازكردنی دیوار له ده‌ووبه‌ری شه‌نگال و رایگه‌یاند، "ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك زیاتر گه‌لی ئێزدیمان قڕ بكه‌ن و تاوان دژی ژنان و منداڵانی ئێزدی ئه‌نجام بده‌ن. ره‌نگه فه‌رمانێكی تر له دژی كۆمه‌ڵگای ئێزدیمان بێت كه ئامانجه‌كه‌ی له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگای و كۆنترین ئایینی هه‌رێمه‌كه‌یه. ئه‌وه شه‌ڕێكی زۆر مه‌ترسیدار و سیستماتیكه".
ته‌ڤ-ده‌م رایگه‌یاند، كه وێڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان و دیداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان مه‌رجه‌عه ئایینیه‌كانی عێراق، به‌ڵام حكومه‌تی كازمی له ده‌ره‌وه‌ی یاساكان، به‌ر له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كۆتایی پێبێت ده‌یه‌وێت به بیركردنه‌وه‌ی به‌عس كۆمه‌ڵگای ئێزدی له ناو ببات، به بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌رامبه‌ری هه‌ڵوێست بگرنه‌به‌ر.
ته‌ڤ-ده‌م له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا داوای له هێزه سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانییه‌كان، ته‌واوی گه‌لی كوردستان رێكخراوه‌كانی بواری یاسا، رێكخراوه مه‌ده‌نی و دامهراوهكانی ئێزدی به‌تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی رۆحانی ئێزدی و بابه‌شێخ كرد كه مه‌ترسی و كاره‌ساته نوێكان كه به شێوازی سه‌پاندنی شه‌ڕی تیرۆر و رێكخراو ده‌كرێن، بۆ كۆمه‌ڵگای ئێزدی روونبكه‌نه‌وه و باسی له‌وه‌كردووه: "پێویسته هه‌موو كه‌س بكه‌وێته ئاماده‌باشییه. پێویسته هێزی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بۆ پاراستنی ئێزدییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه. پاراستنی به‌رخودانی شه‌نگال، به‌ها و كولتورهكهی به‌رپرسیارێكی مێژووییه و قه‌رزێك له ئه‌ستۆی هه‌مووماندایه".
هـ . ب