تەرمی شەهید بەرفین عەفرین لە شەهبا بەخاک سپێردرا
تەرمی شەرڤانی (هەرەئە) بەرفین عەفرین کە دوێنێ هەواڵی شەهیدبوونی بلاو کرایەوە، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەهەرزەی شەهبا بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەرڤانی (هەرەئە) بەرفین عەفرین کە دوێنێ هەواڵی شەهیدبوونی بلاو کرایەوە، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەهەرزەی شەهبا بەخاک سپێردرا.
شەڕڤانی هێزی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە)، بەرفین عەفرین لە ١٩ی تیشرینی دووەم لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم شەهید بوو. تەرمی ئەو شەهیدە بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەهەرزەی سەر بە کانتۆنی شەهبا بە خاک سپێردرا.
دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە نەخۆشخانەی ئەڤرینی ناوچەی فافین، تەرمی شەهید بەرفین عەفرینیان وەرگرت و بەرەو ناوچەی ئەهەرزە بەڕێکەوتن. بە درۆشمی "تۆلهەلدان" لە بەردەم شارەوانی ئەهەرزە تا پاکرەوانگەی شەهیدان ڕێپێوانیان کرد.
لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەمالەی شەهیدان، حەسەن بەرکۆ، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی کورد کرد و وتی: شەهید بەرفین بەڵێنێکی بە گەلەکەی دا و جێبەجێی کرد، ئێمەش لەسەر ڕێبازی منداڵەکانمان هەنگاو دەنێین. لە سایەی ئەو تێکۆشەرانە بوونی گەلی کورد پارێزراوە."
هەروەها، ئەندامی هەماهەنگی کۆنگرەی ستار، گوڵێ هەمۆ، قسەی کرد و وتی: "شەهید بەرفین کچی عەفرین و بووکی کوردستانە، ژن و دایکانی عەفرین هەرگیز دەست لە بەرخۆدانیان هەڵناگرن، با دوژمن ئیرادەی ژنی ئازاد ببینێت."
دوای قسەکان، بڕوانامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
پاشان بە هەل هەلەی دایکان و دروشمی "شەهید نامرن" تەرمی شەهید بەرفین بە خاک سپێردرا.