تەرمی شەهید عەبید سەلامە بەخاکسپێردرا
بە مەراسیمێکی جەماوەرەی لە سرین تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەبید سەلامە لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاکسپێردرا.
بە مەراسیمێکی جەماوەرەی لە سرین تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەبید سەلامە لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاکسپێردرا.
دانیشتوانی شاری سرینی سەر بە کۆبانێ، بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) عەبید سەلامە (عەبید ئەلمووخیس سەلامە) کە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە بەنداوی تشرین شەهید بوو، مەراسیمێکی جەماوەرییان ڕێکخست و تەرمی شەهیدیان لە مەزاری شەهیدانی سرین سپاردەی خاک کرد.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەسیپێکرد، دواتر بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی شاری سرین، عەزیز ئەحمەد قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەموو پێكهاتەکانییەوە شەهید دەبەخشێت و هیچ جیاوازییەک لە تێکۆشانی ژیانی ئازاددا ناکرێت و گوتی: "لە نێو قەسەدەدا فرەڕەنگی هەیە و بەو فرەڕەنگییەوە دەگەین بە ئامانجی سەرکەووتنمان."
دواتر ئەندامی کاروباری کۆمەڵایەتی شاری سرین، محمەد ڕەجەب قسەیکرد و لە قسەکانیدا دەستنیشانی کرد شەهیدان بە گیان بەخشییان مێژوو دەنووسنەوە و گوتی: "تا هەبین لەسەر ڕێئامانجی شەهیدانمان بەردەوام دەبین و خاوەنداری لەدەستکەوتەکانیان دەکەین."
لە دوای تەواوبوونی قسەکان بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژای شەهید کرا.
تەرمی شەهید عەبید بە هەلهەلەی سەرکەووتن و درووشمەوە سپاردەی خاک کرا.