تەرمی شەهید حسێن ئەلخەلیل لە دەیرزۆر بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید حسێن ئەلخەلیل بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید خدر ئەلحەمادی لە گوندەواری ڕۆژئاوای دەیرەزۆر بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهید حسێن ئەلخەلیل بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید خدر ئەلحەمادی لە گوندەواری ڕۆژئاوای دەیرەزۆر بەخاک سپێردرا.
بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و شەڕڤانانی قەسەدە و سەدان کەس لە دانیشتووانی گوندەواری ڕۆژئاوای دەیرەزۆر، تەرمی شەهید حسێن ئەلخەلیلیان لە گۆڕستانی شەهید خدر ئەلحەمادی لە شارۆچکەی ئەبو خەشەب، بە خاک سپارد.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. دواتر بەڕێوبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان سابر ئەلحسێن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و شەهیدانی ئازادیی بەبیر هێنایەوە.
ئەلحسێن گوتی: "شەهیدان لاشەی خۆیان کردە چرایەک بۆ ئێمە بۆ پاراستنمان خۆیان کردە قوربانی".
بە ناوی مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، ئەندامی مەجلیس، زەهرا ئەلتایح، گوتی:"ئێمە سەری ڕێز بۆ ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین کە خوێنی پیرۆزی خۆیان بۆ ئەم خاکە ڕژاندووە، ئێمە بەڵێن دەدەینە شەهیدانمان کە ڕێبازی ئەوان بەرنادەین هەموو هێرشەکان بۆ سەر وڵاتەکەمان و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لەناودەبەین".
دوای وتەکان، ناسنامەی شەهید حسێن ئەلخەلیل خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان و دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.