تەرمی شەهید ناجی ئەشەرجی بەخاکسپێردرا
لە قامیشلۆ تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن ناجی ئەلشەرجی کە ٢٩ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر لە دێرەزوور شەهیدببوو، بەخاکسپێردرا.
لە قامیشلۆ تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن ناجی ئەلشەرجی کە ٢٩ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر لە دێرەزوور شەهیدببوو، بەخاکسپێردرا.
ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن ناجی ئەلشەرجی لە ئەنجامی هێرشی گروپەکانی سەر حکومەتی دیمەشق لە دێرەزوور لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا شەهیدببوو. تەرمی شەهید شەرجی ئەمڕۆ بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر لە گۆڕستانی شەهیدانی شەهید دەلیل ساروخانی قامیشلۆ بەخاکسپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا لە سەر ناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان عەیسام ئیبراهی وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، "دوژمنمەکەمان بە سیاسەتی نکۆڵی دەجوڵێتەوە، بەڵام پرۆژەکەی ئێمە خەون و خەیاڵ نییە، راستەقینەیە و لە لوتکەی مرۆڤایەتیدایە".
ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک شێخ جاسر ئەلساڵحیش رایگەیاند، کە شەهید شکۆ و هیوای گەلانن و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: " گەل لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بەرامبەر هێرشەکانی تیرۆریستان خۆڕاگری دەکەن. شەهیدانمان لەپێناو ئێمەدا لە مردن ژیان دەخوڵقێنن، ئێمە رێگەی شەهیدانمان بەرنادەین".
لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی قامیشلۆ نەزیر سۆفی رایگەیاند، کە رووداوەکانی هەرێمەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەلمێنەری ئەوەن کە پلانی هێزە دەسەڵاتدارەکان بۆ لەباربردنی هاوکاری یەکگرتوویی گەلانە و بەم جۆرە دووا: "بەڵێن بە دایک و باوکی شەهیدان، رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان دەدەین کە تا کۆتایی بەرامبەر هێرشەکان دەوەستینەوە".
دوای خوێندنەوەی بەڵگەنامەی شەهیدبوونی شەهید ناجی ئەلشەرجی و رادەستکردنەوەی بە بنەماڵەکەی، تەرمی شەهید لە گۆڕستانی شەهیدانی شەهید دەلیل ساروخان بەخاکسپێردرا.
هـ . ب