تەرمی شەهید عەیاز عەبادی بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، عەیاز عەبادی ئەلحوسێن بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی بەخاک سپێردرا.

دانیشتووانی ناوچەی شەدادی لە کانتۆنی حەسەکە، تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، عەیاز عەبادی ئەلحوسێنیان بەخاکسپارد کە ٩ ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی نەخۆشی دڵ شەهیدبوو.

دەیان دانیشتووی ناوچەکە بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی دامەزراوەکان و ئیدارە مەدەنییەکان، بەشداری مەراسیمەکەیان کرد. لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی شەدادی، ئیمان ئەلفەرەج قسەی کرد و سڵاوی لە فیداکاری شەهیدان کرد. 

ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچەی شەدادی، ناجی ئەلشەعیر، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد، دووپاتی کردەوە هێزەکانیان درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدەن، لەپێناو بەدەستهێنانی سەرکەوتن و دامەزراندنی سوریایەکی دیموکراتیک.

پاشان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان زەهرا ئەلعەبد، ناسنامەی شەهیدی خوێنەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد.