تەرمی شەڕڤانی قەسەدە مەزڵوم قامشلۆ بەخاک سپێردرا
خەڵکی قامیشلۆ بە مەراسیمێک تەرمی شەڕڤانی قەسەدە مەزڵوم قامیشلۆ (مەجید ئەلحەمود)یان لە پاکرەوانگەی شەهید دەلیل ساروخان بە خاک سپارد.
خەڵکی قامیشلۆ بە مەراسیمێک تەرمی شەڕڤانی قەسەدە مەزڵوم قامیشلۆ (مەجید ئەلحەمود)یان لە پاکرەوانگەی شەهید دەلیل ساروخان بە خاک سپارد.
شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم قامیشلۆ (مەجید ئەلحەمود) کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام لە دێرەزۆر بریندار بوو بوو، ڕۆژی ١٧ی تیشرینی دووەم بەشداری کاروانی شەهیدان بوو. شەهید مەزڵوم لە پاکرەوانگەی شەهید دەلیل ساروخان لە شاری قامیشلۆ بەخاک سپێردرا.
گەلی قامیشلۆ، هاوڕییانی هەڤال مەزڵومی شەهید، ئەندامانی کۆنگرەی ستار، نوێنەرانی خۆبەڕیوبەری و ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.
مەراسیمەکە دوای ڕێزلێنان دەستی پێکرد و بەشداربووان وتاری خۆیان پێشکەش کرد.
دوای پێشکەش کردنی وتارەکان تەرمی شەهید مەزڵوم قامیشلۆ بە دروشمی "شەهید نامرن'' لە پاکرەوانگەی شەهید دەلیل ساروخان بەخاک سپێردرا.