تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عومەر ئەلمەتەڕ بەخاکسپێردرا
هەزاران کەس لە ناوچەی تەل تەمری سەر بە حەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری، بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، ئاگری تەل تەمر (عومەر ئەلمەتەڕ).
هەزاران کەس لە ناوچەی تەل تەمری سەر بە حەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری، بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، ئاگری تەل تەمر (عومەر ئەلمەتەڕ).
مەراسیمەکە لە گۆڕستانی ناوچەکە بەڕێوەچوو. پاش ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەل تەمر، چنار ساڵەح سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و ئاماژەی بەوە کرد، ئاگری پاش ١٣ ساڵ تێکۆشان، شەهید بووە.
چنار دووپاتی کردەوە، لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەمێننەوە.
فەرماندەیەکی مەجلیسی سەربازی تەل تەمر، ڕۆهات تربەسپی ڕایگەیاند، تێکۆشانی شەهیدان دژی هێرشەکانی سەر هەرێمەکە بەردەوام دەبێت.
دایکی شەهید ئاگری، فاتمە عەواد، ڕایگەیاند، کوڕەکەی لەسەر ڕێگەی هەردوو برا شەهیدەکەی هەنگاوی ناوە. هەروەها گوتی: "ئاگری کوڕم، لەسەر ڕێگەی براکانی ساڵەح و ڕەزوان بەردەوام بوو. ئامادەی فیداکاری مەزنترین بۆ وڵاتەکەمان".
ناسنامەی شەهید ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.