وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە دیمەشقن

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا وەک یەکەم هێزی گەورەی ڕۆژئاوا سەردانی دیمەشقیان کرد.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان نویل بارو و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالیانا بیربۆک سەرلەبەیانی هەینی گەیشتنە دیمەشق.

چاوەڕوان دەکرێت هەردووکیان لەگەڵ سەرۆکی هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە) ئەحمەد ئەل شەرع کۆببنەوە.

ئەنالیانا بیربۆک دەربارەی سەردانەکە ڕایگەیاند: "لەگەڵ هاوپیشە فەرەنسییەکەم بە ناوی یەکێتی ئەوروپاوە سەردانی دیمەشق دەکەین. ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ سورییەکان، لەنێوان ئەوروپا و ئەڵمانیا و سوریادا دەکرێت سەرەتایەکی سیاسیی نوێ بێتەکایەوە".

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان نویل بارو، گوتی: "بۆ خزمەتی سورییەکان و ئارامی هەرێمەکە، هیوای دەستاودەستکردنێکی ئاشتییانە دەخوازین".