ئاسیا ئەلحوسێن: هەتا ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشین

ئاسیا ئەلحوسێن ڕایگەیاند کە هەڵمەتی ئازادی لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە و دەست نیشانی کرد کە بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پڕۆژەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک چارەسەری ئیدئالە بۆ هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاسیا ئەلحوسێن ئەندامی کۆمیتەی دەستپێشخەری گەلی سوریا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری منبج، ڕایگەیاند:"دەستپێشخەری جیهانی کە لە ٧٤ شار و ناوەند دەستیپێکردووە، بۆ ئازادیی ئۆجالانە." دەستپێکردنی هەڵمەتێکی وا جیهانی، نیشان دەدات کە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە."

ئاسیا ئەلحوسێن لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"دوای دەستپێکردنی هەڵمەتەکە لە 14ی تسرینی یەکەم، لیژنەی دەستپێشخەری گەلی سوریاش بەشداری هەڵمەتەکە بوو، دواتر زۆرێک لە دامەزراوەکان پشتیوانی و بەشداریی خۆیان لە هەڵمەتەکە ڕاگەیاند."

ئاسیا ئەلحوسێنن سەرنجی بۆ گرنگی بیرۆکە و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕاکێشا و وتی:"ئەمڕۆ دورگەی ئیمراڵی لەژێر هەلومەرجێکی زۆر قورس و دژ بە مرۆڤایەتی بەڕێوەدەچێت، هەر بۆیە دەبینین کە دەوڵەتی تورک لە پێناو شکاندنی ئیرادە و گەلی ئازادیخواز، هەموو جۆرە ڕێباز و ئەشکەنجەیەکی دەروونی لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەسەپێنن.

لە ٧٤ شاری جیهان هەڵمەتی ئازادی دەستیپێکرد، بەڵام لە سایەی بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەی ئەو شارانەی بەشداری هەڵمەتەکە دەبن زیاتر دەبێت.

ئاسیا ئەلحوسێن وتی:"دەوڵەتی تورک و هێزە بەشداربووەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، پێویستە بزانن کە لایەنگرانی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تا ئازادی ڕێبەرایەتی خۆڕاگری دەکەن. چونکە ئێمە پێمان وایە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەرێکی ئیدئالە بۆ هەموو کێشەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

ئاسیا ئەلحوسێنن ڕایدەگەینێ، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری بۆتە نموونە بۆ دیموکراسی و برایەتی گەلان و پێکەوە ژیان و وتی:"بۆیە ئێمە وەک کۆمیتەی دەستپێشخەری سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، سەرەڕای هەموو بارودۆخە قورسەکان لە زیندانی ئیمرالی بەرخۆدانێکی بێ وێنە نیشان دەدات بەڵێن دەدەین بە ڕێبەرایەتیمان."

ئاسیا ئەلحوسێن ئەندامی کۆمیتەی دەستپێشخەریی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری منبج، لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند:"چالاکی و تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت تا ڕێکخستنەکانی مافی مرۆڤ، یەکەم CPT، هەتا داواکارییەکانمان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی جێبەجێ بکەن."