ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم لە ٧٤ ناوەندی سەرانسەری جیهانەوە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکرد. گەنجانی هەرێمی فوراتیش لەم هەڵمەتەدا بەشدار بوون.
ئاڤاشین مستۆ هاوسەرۆکی گەنجان و وەرزشی هەرێمی فورات سەبارەت بە بەشداری گەنجان لە هەڵمەتەکە قسەی بۆ ئاژانسی ئانەفەکرد.
ئاڤاشین مستۆ لە سەرەتای قسەکانیدا وتی:" ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ئێمە لە گەنجیەوە دەستمان پێکرد و بە گەنجی سەردەکەوین.' ئەم قسەیە هێزێکە بۆ ئەوەی ئێمە لە ڕووی جەستەییەوە ڕێبەرەکەمان ئازاد بکەین. ڕێبەر ئاپۆ تەنها ڕێبەری نەتەوەی کورد نییە، بەڵکوو ڕێبەری هەر نەتەوەیەکە کە لە ژێر ستەمگەری و دەسەڵاتداریدایە، بۆ ناسنامەی مرۆڤایەتی و بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی، سیاسی و ژیانێکی نوێ و بنیاتنانی لە دژی ستەمکاران ڕێبەرایەتیمان دەستی بە تێکۆشان کرد، ئێمەش وەک گەنجانی هەرێمی فورات، بەشداریمان لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرد و لەو بوارەدا دەستمان بە تێکۆشان کردووە."
ئاڤاشین مستۆ ڕایگەیاند، پێویستە خاونداری زیاتری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەین و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو بنیاتنانی ڕێگایەکی ڕاست و ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لە چنگی قڕکردن تێکۆشانێکی بێ وێنەی کردووە، ئەو ژنەی کە لە مێژوودا ناوی کۆیلەی لێکراوە، بە سایەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاستی خۆی بۆ دەرکەوت، ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستەمی دەسەڵاتدار، شارستانیەتی باوک سالاری و عەقڵیەتی پیاوسالاری دەسەڵاتدار، سیستەم و ئاڵترناتیفی بۆ ژنان خۆڵقاند.
ئاڤاشین مستۆ ئاماژەی بەوەدا که ئەرکی سەرەکی ژنان پشتیوانی ڕێبەرەکەیانە و وتی:"هه زاران ژن و گەل بەشداری ئەم ڕاستییەیان کردووه و خۆیان له چنگی دەسەڵات ڕزگار کردووه و ڕێبازی دروستی دیموکراتیک، ئازاد و کۆمەڵایەتییان پەسەند کردووه. تەنانەت لەبن گۆشەگیرییەکی ڕەهادا، ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی بێ هاوتای بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسی بەڕێوەدەبات."
ئاڤاشین مستۆ هاوسەرۆکی گەنجان و وەرزشی هەرێمی فورات سەرنجی ڕاکێشا بۆ وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دەڵێت 'گەنجان دەتوانن پێشەنگایەتی شۆڕش بکەن' بەم شێوەیە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا:" نموونە شۆڕشی ڕۆژئاوایە کە بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان دەستی پێکرد، دەوڵەتە سەرمایەدار و دەسەڵاتدارەکان بەردەوام دەیانگوت ژنان ناتوانن لە کۆمەڵگادا بەشداربن. بەڵام ژنی کورد لە سایەی ڕێبەر ئاپۆدا ئەوەی پێچەوانەی کردەوە. هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، ئێمە بەردەوام خۆڕاگری دەکەین.