'ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئازادی ژنانە'
ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا فەیروز خەلیل رایگەیاند، کە ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئازادی ژنانە.
ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا فەیروز خەلیل رایگەیاند، کە ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئازادی ژنانە.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا فەیروز خەلیل سەبارەت بە چالاکیەکان لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند، دەوڵەتانی جیهان لە ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ئازادی گەلانی ژێردەستە، دەترسن و وتی، "نەتەوە-دەوڵەت هەوڵ دەدات مرۆڤەکان لەناو قاڵب و چوارچێوەی نادادپەروەری و چەوساندنەوەدا بهێڵێتەوە. بەپێچەوانەوە ئەندێشەکانی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وایکرد کە گەلان ئەو ترسە تێپەڕێنن، چارەنوس و بڕیاری خۆیان لە بواری کۆمەڵایەتیدا لای خۆیان بێت".
خەلیل ئەوەشی خستەڕوو، ژنانی رەقا لە رێگە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە خۆیان ناسیوە و وتی، "بەر لەوە ژنانی رەقا ئەندێشەکانی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بناسن، نەیاندەتوانی خۆیان بەڕێوەببەن، رۆڵی چالاک لە ناو کۆمەڵگادا بگێڕن و خۆیان بڕیار بدەن. لە رێگەی هەبوونی ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالانەوە راستی ژنانی رەقا گۆڕدرا. ژنانی رەقا لە رێگەی ئەندێشەکانی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە خۆیان ناسی و بە تەواوەتی بڕوایان بەوە هێناوە کە ئازادی ئەوان بەستراوەتەوە بە ئازادی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە".
هـ . ب