یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) به بۆنه‌ی نۆیه‌م ساڵیادی دامه‌زراندنی خۆی و رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
رێگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌ژه به‌م جۆره‌یه:
"ئێمه چواری نیسان رۆژی به سوپا بوونی یه‌په‌ژه له رێبه‌ر ئاپۆ، له هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی گیانی خۆیان به‌خت كردووه، له هه‌موو ژنانی تێكۆشه‌ر و هه‌موو ئازادیخوازان پیرۆز ده‌كه‌ین. ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی یه‌په‌ژه ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به گیانی خۆیان شۆڕ‌شیان دامه‌زراند و بوونه هێمای سوپای یه‌په‌ژه وه‌ك هاوڕێیان سلاڤا، بێریڤان، ژین‌دا، وارشین، رێڤان، ئارین، ئا‌ڤێستا و سۆسن به بیر ده‌هێنینه‌وه. له‌هه‌مان كاتدا هاوڕێیانی ئینته‌ر ناسیۆناڵمان كه به دڵ و گیان ئامێزیان بۆ فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ كرده‌وه و له پێناو ژنی ئازاد، شۆڕشی رۆژئاوا گیانیان به‌خشی وه‌ك هاوڕێیان ئاننا كامبێل، ئیڤانا هۆفمان، جه‌ره‌ن گونه‌ش، زیلان عه‌ره‌ب، ساریا ئۆزگور و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان كه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخوداندا به دیلی كه‌وتنه ده‌ست ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به بیر دێنینه‌وه. ئێمه له‌مڕۆدا كه تێكۆشانی یه‌په‌ژه گه‌یشتووه‌ته ساڵی نۆهه‌مین له‌وان پیرۆز ده‌كه‌ین. ده‌ڵێین كه تێكۆشانمان به ره‌نجی ئه‌وان گه‌یشتووه‌ته ئه‌مڕۆ. به سوپابوونی یه‌په‌ژه بۆ هه‌موو ژنانی جیهان شه‌پۆلی نوێی ژیانی ئازاده.
یه‌په‌ژه له هه‌نگاوه‌كانی خۆرێكخستن، پێشه‌نگایه‌تی كردن تا سوپابوون دید و تێڕوانینی ئازادی له رێبه‌ر ئاپۆوه وه‌رگرت و بۆ به سوپاكردنی ژنانی هه‌رێمه‌كه‌ش خاوه‌نی گرێدراوبوونێكی گه‌وره‌یه كه خاك و ناسنامه‌ی ژنی ئازاد به هێزی جه‌وهه‌ری خۆی ده‌پارێزێت. ده‌كه‌وتن و سوپابوونی یه‌په‌ژه بۆ هه‌موو ژنان و گه‌لی هه‌رێمه‌كه بووه هیوای ئاینده‌ی ئازاد. هێزه‌كانی یه‌په‌ژه له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی تێكۆشاندا له‌پێناو ئازادی‌دا شه‌ڕیان كرد، تێكۆشان و به شێوه‌ی بێ هاوتا به‌رخودانیان كرد. ئه‌و ره‌نجه‌ی له چه‌ندین ساڵدا یه‌په‌ژه له رۆژئاوا، باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌خشی بۆ هه‌موو ژنان و گه‌لی هه‌رێمه‌كه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان بووه هیوای سه‌ركه‌وتن یه‌په‌ژه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌وا ٩ ساڵه له‌سه‌ر بنه‌مای پاڕادایمی دیموكراتیك، ئیكۆلۆژیك و ئازادیخوازی ژن به بیردۆزی رزگاری ژن و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك شۆڕشی خۆی گه‌وره ده‌كات. هێزی پاراستنی خۆی به‌هێز ده‌كات و له چوارچێوه‌ی پاراستنی ره‌وادا پارێزگاری له شۆڕشی خۆی ده‌كات.
بێگومان رۆژی به‌سوپابوونی یه‌په‌ژه له ٤ی نیسانیشدا خاوه‌نی واتا و گرنگیه‌كی مه‌زنه كه له رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆدا راگه‌یه‌نراوه. رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ په‌یجورانی ئازادی رۆژی ناسنامه، كو‌لتور، هه‌بوون و راستیه كه ئه‌مڕۆ هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌بێته ره‌چه‌ته‌ی ئازادی و له‌پێشه‌وه وه‌ك یه‌په‌ژه بۆ ئێمه و بۆ هه‌موو كه‌سانی ئازادیخواز فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی وه‌ك ناونیشانی رێپێوانی خۆمان ده‌بینین.
شۆڕشی ئێمه كه به تێكۆشان و به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی خۆی گه‌یانده ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌و گیانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێمه خاكه‌كه‌مان له داگیركه‌ران رزگار ده‌كه‌ین، شۆڕشی خۆمان گه‌وره ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بانگه‌وازی ئێمه ئه‌وه‌یه كه بۆ به‌هێزكردنی شۆڕشی رۆژئاوا كه هه‌موو ژنانی جیهان هه‌بوونی خۆیانی تێدا ده‌بینن مه‌زن بكرێت، قه‌واره بۆ رۆژئاوا دابنرێت و بازنه‌ی ئازادی فراوانتر بكرێت".
هـ . ب