فەرماندەسیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە بە بۆنەی ٢٦ی کانوونی دووهەم ساڵیادی ٦هەمی ڕزگارکردنی کۆبانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
یەكینەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت: گەلی فیداكاریی ئێمە، سەركەوتنی كۆبانێی كردە دیاری بۆ مرۆڤایەتی و جەختیش لە بەهێزكردنی گیانی بەرەنگاریی بە ڕووی داگیركارییدا دەكاتەوە.
'هێرش بووە سەرەتای کۆتایی هاتنیان'
ئەمڕۆ شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێیە، لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا، كە گەل و شەڕڤانە قارەمانەکانمان ئەم سەرکەوتنەیان كردە دیاری بۆ مرۆڤایەتی، لەكاتیكدا دەزانرا لە ساڵی ٢٠١٤دا، چەتەكانی داعش، ترس و تۆقینیان خستە گیانی نەك هەر خەڵکی مەدەنی، بەڵكۆ دەوڵەتانیش، بەشێوەیەك لە چەندین شوێن و بەشێوەی دڕندانە، کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا و بەوجۆرە توانیی چەندین شار داگیر بكات و ئەوەندە ترسناك بوو كە سوپای وڵاتان لێیان هەڵدەهاتن و هەڵهاتنەكەشیان بوبوە شتێكی ئاسایی.
کاتێک داعش لە لوتکەدا بوو، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٤ دا، هێرشی کردە سەر کۆبانێ و ئەوەیش سەرەتای کۆتاییەکەی بوو."
' بووە هیوای جیهان'
بەرخۆدانی كۆبانێ لەپێناو هەموو گەلی ناوچەكە بوو، كە بوە ترۆپكی هیوا بۆ جیهان، بەتایبەت هەرچوار پارچەی كوردستان، كە لاوانی كورد بە کچ و کوڕەوە، ڕوویان كردە كۆبانی و بەشدارییان لەو بەرەنگاربوونەوە مێژووییە كرد كە بە ڕابەرایەتیی هێزەكانمان، شاكارێكی بێوێنەیان تۆمار كرد و پاشان شارو شارۆچكەكان لە چنگی چەتەكانی داعش ڕزگار كران تا لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە باغۆز، لە ڕووی جوگرافیییەوە كۆتاییان پێ هێنرا.
' بە ڕۆحی کۆبانی ئێمە لەدژی هەموو جۆرە داگیرکاریەک تێکۆشان بکەین'
بە ڕابەرایەتیی هێزەكانمان و گیانفیدایی و قارەمانێتییی گەلی كوردستان و گەلانی ناوچەكە، ئەو سەركەوتنە میّژووییە كرایە دیاری بۆ هەموو جیهان.
بەڵام ئەمڕۆ، ئەو گەلەی ڕوبەڕووی چەتەكانی داعش بوەوە و ناوچەكانی ئازاد كرد لە كردەوە تیرۆریستییەكانی، ڕووبەڕووی داگیركاریی و پاكتاوی ڕەگەزی دەبێتەوە لەلایەن پشتیوانانی داعشەوە كە بە هەمان نەفەسی داعشیی، عەفرین و سەرێكانی و گرێسپی داگیركرا، بەجۆرێك كە چەتەكانی سەر بە دەوڵەتی داگیركەری تورك، بەناوی جۆراوجۆرەوە و بە سەرۆكایەتیی دەوڵەتی تورك، پەلاماری خەڵكی ناوچەكە دەدەن، بەڵام بەداخەوە، جیهان لە ئاستیان بێدەنگ و بێهەڵوێستە و ئەو گەلەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی تۆمار كرد، بە تەنها جێهێڵراوە ڕووبەڕووی پاكتاوی نەژای دەبێتەوە و وەک چۆن، مێژوو سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ لەبیر ناكات و ئەو بێدەنگییەش لەبیر ناکرێت.
ئێمە لە یەپەگە، یەپەژە، شەڕڤانین بۆ مرۆڤایەتی و بە یادی ئەم ڕۆژە پیرۆزە، شەهیدە قارەمانەکانمان بەبیر دەهێنینەوە و جارێکی دیکە بە ڕۆحی بەرخۆدانی کوبانێوە جەخت دەکەینەوە لەوەی، لە بەرامبەر هەموو جۆرە داگیرکارییەک، دەوەستینەوە و بە پێداگرییەکی گەورەوە هەنگاوی بەرخۆدانی خۆمان بەرز دەکەینەوە و گەلەکەمان، نیشتمانەکەمان و هەموو پیرۆزییە مرۆییەکان، دەپارێزین."
ک-ش